شنبه, 31 ارديبهشت 1401 11:10

ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و سوریا لە سەدا 60 زیادی کردووە

Written by
Rate this item
(0 votes)

سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – سوریا ڕایگەیاند کە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە سەدا 60 زیادی کردووە.

کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – سوریا بە ئاژانسی ئێرنای ڕاگەیاند کە بازرگانی لە گەڵ سوریا هاوشانی پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان نییە، بە پێی پەیوەندی بەهێزی سیاسی نێوان هەر دوو وڵات، داوای پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕەکان و پەیوەندییە ئابورییەکان گەڵاڵە کراوە.

ناوبراو وتی کە هەر بازرگانێک پێویستی بەوە هەیە کاڵاکەی خۆی لە زووترین کاتدا بگاتە شوێنی مەبەست بەڵام بە پێی ئەوەی کە سوریا هاوسنوری ئێران نییە، تێچووی گواستنەوە و کاتی ناردنەکەی زیاتر دەبێت.

کاشفی بە ئاماژە بەوەی کە کاڵای ئێرانی دەتوانێت لە سنوری عێراقەوە بگاتە سوریا، وتی: یاسای ترانزێتیی عێراق ناردنی کاڵای لە ڕێگای ئەو وڵاتەوە دژوار کردووە، لە لایەکی دیکەوە تێچوو و کاتی ناردنی کاڵا لە ڕێگای دەریایی تورکیاوە بۆ سوریا زۆرە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – سوریا وتی: سوریا سزای لە سەرە و بە پێی یاسای سزار هەر بازرگانییەک لە گەڵ ئەم وڵاتە، سزای بۆ هەناردەکاریش دەبێت و بەم هۆیەوە کێشەی گواستنەوەی پارە درێژەی هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە زیاتربوونی هاتووچۆی شاندەکانی حکومەتی ئێران بۆ سوریا وتی: تا ئێستا پرسی هاتووچۆی ئاسمانی چارەسەر کراوە و کردنەوە و جێگیربوونی ناوەندی بازرگانیی ئێرانییەکان لە شاری دیمەشق کاریگەری زۆری هەبووە و خزمەتگوزاری زۆر بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان پێشکەش دەکات.

کاشفی وتی کە لە ساڵی ڕابردوو ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و سوریا لە سەدا 60 بەرزبوونەوەی هەبووە بەڵام هێشتا لە گەڵ ئاسۆی دیاریکراو مەودایەکی زۆری هەیە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – سوریا هەروەها وتی: بە کردنەوەی ڕێگا ترانزێتییەکان، تێچووی بازرگانی بۆ سوریا و کاتی ناردنی کاڵا دادەبەزێت و دەتوانین لە 5 ملیار دۆلار بازرگانیی ئێستای ئەم وڵاتە پشکی زیاترمان هەبێت./.

Read 182 times Last modified on شنبه, 31 ارديبهشت 1401 11:11

Leave a comment

Make sure you enter all the required information, indicated by an asterisk (*). HTML code is not allowed.