سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان بە ئاماژە بەوەی کە ئاشنایەتی لە گەڵ بازاڕی سەرمایە بۆ وەبەرهێنەران و چالاکوانانی ئابوری بە پێویست دادەنرێت، وتی: بابەتە پسپۆڕانەکانی بۆرسە و بازاڕی سەرمایە بە وەبەرهێنەران و چالاکوانانی ئابوری پارێزگای کرماشان فێر دەکەین.
کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان، ڕۆژی چوارشەممە 13 ی نیسان، لە کۆبوونەوەی واژۆکردنی یادداشتی لێک تێگەیشتنی هاوکارییە هاوبەشەکانی ژووری بازرگانی و بۆرسەی ناوچەی کرماشان، وتی: کەڵک وەرگرتن لە بازاڕی سەرمایە لە کرماشان پێویستی بە فێرکاری بە تایبەت لە ڕووی ڕۆشنبیرییەوە هەیە و بەشێکی زۆر لە یەکە ئابورییەکان بە شێوازی کۆن و خێزانی ئیش و کاری بازرگانی دەکەن و لە گەڵ بابەتی نوێ و بازاڕی نوێ ئاشنایەتی پێویستیان نییە و دەبێت ئەم بەستێنە لە کرماشان دابین بکەین.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی ئێران جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی سیمینار و کۆبوونەوەکانی گرنگی بۆرسەیی لە پێناو ناساندن و فێرکاریی زیاتری دەرفەتە ئابورییەکانی پارێزگای کرماشان کردەوە و وتی: کرماشان یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی بۆرسەی ناوچەکە و ئێرانی هەیە و دەبێت بە کردنەوەی بەشی ڕاوێژکاری و فێرکاری بۆ چالاکوانانی ئابوری و خەڵک لەم دەرفەتە بە باشترین شێواز کەڵک وەربگرین./.