Super User

Super User

سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – سوریا ڕایگەیاند کە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە سەدا 60 زیادی کردووە.

یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 08:30

لێژنەکان

لێژنەی پیشەسازی
لێژنەی پیشەسازیی ژووری بازرگانی کرماشان، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ئابوری و مامۆستایانی زانکۆ لە بواری پیشەسازیی ئەم پارێزگایە لە خۆ دەگرێت کە بە ئامانجی هاوکاریی بەربڵاو و دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان و چارەسەرکردنیان کۆبوونەتەوە تا بە کەڵک وەرگرتن لە بۆچوون و پێشنیارەکانی چالاکوانانی ئەم بوارە، لە پێناو باشترکردن و گەشەی پیشەسازیی پارێزگای کرماشان هەنگاو هەڵبگرن.
بواری پیشەسازی و وەبەرهێنان، ڕاوێژ لە گەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی پیشەسازی و .... لە ڕیزی ئەرکەکانی ئەم لێژنەیە دادەنرێت.

لێژنەی بازرگانی و گواستنەوە
بە پێی ئەوەی کە کرماشان پارێزگایەکی سنورییە و 371 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لە گەڵ عێراق وەک وڵاتی ئامانجی هەناردەی خۆی هەیە و بە گرنگیدان بە هەناردە و هاوردە و کاروباری گواستنەوە، ئەم لێژنەیە پێکهێنراوە.
لە لێژنەی بازرگانی و گواستنەوە کە لە چالاکوانانی ئەم بوارە و مامۆستایانی زانکۆ پێکهاتووە، بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی هەناردە و هاوردە و گواستنەوە دەکرێت و ئەندامانی لێژنەکە پێشنیاری پێویست بۆ سەروی خۆیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەخەنەڕوو.
بەدواداچوون بۆ داواکاریی هەناردەکاران و هاوردەکاران، چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی چالاکوانانی ئابوری لە بواری گواستنەوە و ...... لە ئەرکەکانی دیکەی ئەم لێژنەیە هەژمار دەکرێت.

 

لێژنەی گەشتیاری
لێژنەی گەشتیاریی ژووری بازرگانی کرماشان بە تێڕوانینی خستنەڕوو و پێشنیاری ڕێکاری گونجاو بۆ ئاسانکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم گەشەی کەرتی گەشتیاریی ئەم پارێزگایە چالاکی دەکات و بە کەڵک وەرگرتن لە ڕاوێژکارانی بەئەزموون، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانانی گەشتیاری، کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانسی پەیوەندیدار بەڕێوە دەبات.
تاوتوێکردن و توێژینەوە لە بواری دەستنیشانکردنی بەربەستەکان و کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی گەشتیاری، گەشە و برەودان بە پیشەسازی گەشتیاری، هەماهەنگی پێویست لە گەڵ دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی هەبوونی پەیوەندییەکی کاریگەر لە گەڵ دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و .... لە ڕیزی ئەرک و ڕاسپاردەکانی لێژنەی گەشتیارییە.

لێژنەی کشتووکاڵ
پارێزگای کرماشان بە هۆی هەلومەرجی تایبەت و هەبوونی کەشوهەوایەکی گونجاو و چوار وەرزیبوونی، تایبەتمەندییەکی زۆری لە بواری کشتووکاڵدا هەیە. لێژنەی کشتووکاڵی ژووری بازرگانی کرماشان، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ئابوریی بوارەکانی کشتووکاڵ، پیشەسازی خۆراک، شارەزایان و مامۆستایانی زانکۆ لە خۆ دەگرێت کە بە مەبەستی هاوکاری و دەستنیشانکردنی کێشەکانی ئەم بوارە و چارەسەرکردنیان کۆبوونەتەوە.
ناسینەوە و دەستنیشانکردنی دەرفەت و هەڕەشەکانی بەردەم بواری کشتووکاڵی پارێزگای کرماشان، ڕاوێژ و وتووێژ لە گەڵ دامەزراوە حکومییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و پێدانی ڕێکار و پێشنیاری هەناردەی بەرهەمەکانی کشتووکاڵ و ..... لە ڕیزی ئەرکەکانی ئەم لێژنەیە دادەنرێت.

 

لێژنەی کانزا
بواری کانزای پارێزگای کرماشان بە یەکێک لە دەرفەتە گەورەکانی ئەم پارێزگایە لە پێناو گەیشتن بە گەشەی ئابوری و دابینکردنی هەلی کار دادەنرێت. کەڵک وەرگرتنی شیاو لەم دەرفەتە دەتوانێت هەنگاوێکی گەورە بەرەو دابینکردنی گەشەی بەردەوام و هەلی کار لە پارێزگای کرماشان و وڵاتی ئێران بێت.
لێژنەی کانزای ژووری بازرگانی کرماشان بە ئامانجی دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکانی بواری کانزای ئەم پارێزگایە و هەروەها پێدانی ڕاوێژ و دەرکردنی بڕیار لە لایەن کاربەدەستانەوە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەم بوارە و مامۆستایانی زانکۆ پێکهێنراوە.
بەدواداچوون و تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی بواری کانزا بە تایبەت لە هەناردەی مادە کانزاییەکان وەک مادەی خاو، تاوتوێکردنی کێشەکان و خستنەڕووی پێشنیارەکان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم بوارە و .... لە ڕیزی ئەرک و ڕاسپاردەکانی ئەم لێژنەیە دادەنرێت.

لێژنەی سەرمایەگوزاری
لێژنەی سەرمایەگوزاریی ژووری بازرگانی کرماشان بە ئامانجی تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم دابینکردنی دارایی دامەزراوە و یەکە ئابورییەکان و پێدانی ڕێکار و پێشنیاری پێویست پێکهێنراوە.
لەم لێژنەیەدا کەسانی شارەزا و خاوەن بۆچوون لە سەر تەوەرەکانی وەک پارە و سەرمایە و کێشە و بەربەستەکانی بەردەم سەرمایەگوزاری لە پارێزگای کرماشان کۆدەبنەوە.
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پسپۆڕانە لە بواری تایبەت بەم لێژنەیە، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە لە سەر داواکارییەکانی کەرتی تایبەت، وتووێژ لە گەڵ بەرپرسان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کەرتی وەبەرهێنان، بەدواداچوون و چاکسازی لە یاساکانی تایبەت بە بواری چالاکیی ئەم لێژنەیە و ... لە ڕیزی ئەرک و ڕاسپاردەکانیدا دادەنرێت.

 

یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 08:29

سنورە بازرگانییەکان

ناوەندی بازرگانیی نێودەوڵەتی خۆسرەوی

خاڵی سنوری نێودەوڵەتی خۆسرەوی لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان و لە 190 کیلۆمەتری ناوەندی پارێزگا 15 کیلۆمەتری شاری قەسری شیرین و لە دراوسێیەتی شاری خانەقین (پارێزگای دیالەی عێراق) دایە.

ئامانج لە کردنەوەی ئەم خاڵە سنورییە بە پێی ئەو دیزاینەی لە سەرەتادا بۆی کراوە، گواستنەوەی ڕاستەوخۆی کاڵا بووە بەڵام لە ئێستادا کاڵای ئێرانی بە شێوازی ترانشیمێنت و لە ناو خاکی عێراق دەگوازرێتەوە.

لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، هەناردە لەم خاڵە سنورییەوە زیاتر لە 687 ملیۆن دۆلار بە کێشی 1625 هەزار تەن بووە.

لە ئێستادا خاڵی گومرکیی ئەم سنورە توانای هەناردەی ڕۆژانە نزیکەی 500 بارهەڵگر کاڵای هەیە.

گرنگترین ئەو کاڵایانەش کە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی لە خاڵی سنوریی خۆسرەوییەوە هەناردەی عێراق کراوە، بریتین لە: کاشی و سیرامیک، میوە و بەروبومەکان، ئاسن، بەردی بیناسازی، بۆری و کەرەستەی پێویستی بیناسازی و قاپ و پێداویستی سەفەری.

لە سەرەتای چالاکیی خاڵی سنوری خۆسرەوی، هاتووچۆی گەشتیارانیش هەبووە و زیارەتکاران، گەشتیاران و بازرگانانی هەر دوو وڵات و تەنانەت وڵاتانی دیکەش بۆ هاتووچۆ ئەم خاڵە سنورییەیان بەکار هێناوە.

 

خاڵی سنوریی فەرمی پەروێزخان

خاڵی سنوریی فەرمی پەروێزخان لە ساڵی 1376 ی کۆچی هەتاوی (1997) کراوەتەوە. ئەم خاڵە سنورییە لە مەودای 175 کیلۆمەتری کرماشان و لە ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایەدایە، هەروەها لە 3 کیلۆمەتری شاری قەسری شیرینە.

خاڵی سنوریی پەروێزخان لە 25 کیلۆمەتری شاری کەلار (ناوەندی ئیدارەی گەرمیان) و 135 کیلۆمەتری شاری سلێمانیدایە.

ئەم سنورە لە ئێستادا بە چالاکترین خاڵی سنوریی وشکانی ئێران لە گەڵ عێراق دادەنرێت. ڕێژەی هەناردەی کاڵا لەم سنورەوە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی زیاتر لە 1022 ملیۆن دۆلار و کێشی 1.3 ملیۆن تەن جۆرەکانی کاڵا بووە.

پەروێزخان کەوتووەتە تەنیشت ناوچەی ئازادی بازرگانیی قەسری شیرین و ئاسۆیەکی ڕوونی لە ڕووی ئابورییەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەیە. سەرجەم شێوازە گومرکییەکانی وەک ترانزێت، هاتووچۆی خەڵک و گەشتیاران، هاتووچۆی کاتی و هەناردە و هاوردە لەم خاڵە سنورییەدا دەکرێت.

زیاترین ئەو کاڵایانەش کە لە پەروێزخانەوە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی هەناردە کراوە، بریتین لە: میوە و بەروبومەکان، کاشی و سیرامیک، جۆرەکانی ئاسن، بەرهەمەکانی پترۆکیمیا، شیرەمەنییەکان، دۆشاوی تەماتە و جۆرەکانی شیرینی.

هەناردەی کاڵا لە ئێستادا لەم خاڵە سنورییەوە بە شێوازی ترانشیمێنت و لە خاکی عێراق دەکرێت و بە شێوازی مامناوەند ڕۆژانە زیاتر لە هەزار بارهەڵگر کاڵای جۆربەجۆر و سووتەمەنی هەناردە دەکرێت.

لە ساڵانی ڕابردوو ژێرخانی پێویست لە خاڵی سنوریی پەروێزخان درووست کراوە و بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیەش، دەفرایەتی بازرگانیی سنورەکە بە شێوازی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.

 

خاڵی سنوریی سۆمار

خاڵی سنوریی فەرمی سۆمار لە مەودای 5 کیلۆمەتری شاری سۆماری سەر بە قەزای گێڵانی ڕۆژئاوا و لە مەودای 67 کیلۆمەتری ئەم شارە و 220 کیلۆمەتری کرماشان و هەروەها لە مەودای 18 کیلۆمەتری شاری مەندەلی و 171 کیلۆمەتری بەغدا لە دراوسێیەتی پارێزگای دیالەی عێراقدایە.

ئەم خاڵە سنورییە نزیکترین مەودای جوگرافیی لە گەڵ وڵاتی عێراق هەیە و بەستێنێکی گونجاوی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان هەیە.

هەناردەی ئەم خاڵە سنورییە زیاتر بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقە و لەم ڕووەشەوە پێگەیەکی گرنگی هەیە کە لە ئەگەری هەبوونی ژێرخانی پێویست بە تایبەت ڕێگاوبان و پێداویستییە سنورییەکان، دەتوانێت زیاتر لە ئێستا ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێت. لە ئێستادا ئاڵوگۆڕەکان لەم خاڵە سنورییە بە شێوازی ترانشیمێنت دەکرێت.

لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی لەم سنورەدا زیاتر لە 530 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 1.3 ملیۆن تەن هەناردە کراوە بەڵام دەفرایەتی ئێستای دوو هێندەی ئەم ڕێژە دەبێت. زیاترینی ئەو کاڵایانەش کە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی هەناردە کراوە، بریتین لە: کاشی و سیرامیک، جۆرەکانی ئاسن، بەردی بیناسازی، شیرەمەنییەکان و بەرهەمە پلاستیکییەکان.

 

خاڵی سنوریی شۆشمێ
خاڵی سنوریی شۆشمێ لە 160 کیلۆمەتری کرماشان و 35 کیلۆمەتری شاری پاوەدایە.
ئەم خاڵە سنورییە کەوتووەتە نزیک ناحیەی تەوێڵەی هەرێمی کوردستان لە 30 کیلۆمەتری شاری هەڵەبجە، ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، و لە 90 کیلۆمەتری شاری سلێمانیدایە.
خاڵی سنوریی شۆشمێ لە ساڵی 1371 ی کۆچی هەتاوی چالاکی خۆیی وەک بازاڕچە دەستپێکرد.
خاڵی سنوریی شۆشمێ لە ساڵی 1398 ی کۆچی هەتاوی لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فەرمی ڕاگەێندرا بەڵام لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە هێشتا وەک بازاڕچە دەناسرێت.
ڕێژەی هەناردەی ئەم خاڵە سنورییە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، 42 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە کێشی 298 هەزار تەن بووە و مامناوەندی هاتنی ڕۆژانەی بارهەڵگرەکانیش بۆ ئەم سنورە نزیکەی 70 بارهەڵگر بووە.
گرنگترینی ئەو کاڵا و بەرهەمانەی لەم خاڵە سنورییەوە هەناردە دەکرێن، بریتین لە: وشکەبار، میوە و سەوزەجات، گەچی بیناسازی، خاکی ئاسن و خشت.
ئەم خاڵە سنورییە لە ڕووی پێگەی جوگرافی و سرووشتی جوانی ناوچەکەوە، دەفرایەتییەکی گونجاوی بۆ هاتووچۆی گەشتیاران، بازرگانان و گەشتیارانی تەندرووستی هەیە.
لە ئەگەری ڕێکەوتنی هەر دوو حکومەتی ئێران و عێراق و هاتووچۆی گەشتیاران و خەڵک، دەتوانین گەشەی ئابوری ناوچەی هەورامان، دابینکردنی هەلی کار و باشتربوونی بژێوی ژیانی خەڵکی ناوچەکە لە کورت ماوەدا ببینین

 

خاڵی سنوریی شێخ سڵە

خاڵی سنوریی شێخ سڵە لە قەزای سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان و لەو 45 کیلۆمەتری شاری تازەئاوای ناوەندی ئەم قەزایەدایە.
ئەم خاڵە سنورییە لە ساڵی 1371 ی کۆچی هەتاوی وەک بازاڕچە دەستی بە چالاکییەکانی کرد و هەروەها لە ساڵی 1398 ی کۆچی هەتاوی لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فەرمی ناسرا بەڵام هێشتا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە وەک بازاڕچە سەیر دەکرێت.
ڕێژەی هەناردەی ئەم خاڵە سنورییە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، 409 ملیۆن دۆلار بە کێشی 774 هەزار تەن بووە.
گرنگترینی ئەو کاڵا و بەرهەمانەش کە لەم خاڵە سنورییەوە هەناردە کراون، بریتین لە: کاشی، سیرامیک، بەرهەمە پلاستیکییەکان، قاپی شوشەیی، پێڵاو، خوێی پیشەسازی و .... .
ڕۆژانە 150 تا 200 بارهەڵگر کاڵا دەبەنە ئەم خاڵە سنورییە کە لە ئەگەری چاککردنی ڕێگاوبانەکەی و هەروەها تەواوکردنی ژێرخانەکانی پێویست بە تایبەت هێڵی ئینتەرنێت، دەکرێت توانا و دەفرایەتییەکانی تا دوو هێندەی ئێستا بەرز بکرێتەوە./.

یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 08:21

دامەزراوەکان

 

خانووی کانزای کرماشان
خانووی کانزای کرماشان لە گرووپێکی چالاکوانانی بواری وەبەرهێنان و هەناردەی مادە کانزاییەکان پێکهاتووە و ئامانجی ئەوان، تاوتوێکردنی بارودۆخ و دۆزینەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم پیشەسازی کانزاکانی پارێزگای کرماشانە.
بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و تەکنۆلۆژیایی لە بواری وەبەرهێنانی مادە کانزاییەکان، کەڵک وەرگرتن لە مادە کانزاییەکان لە وەبەرهێنان و پیشەسازی کانزایی، بەرزکردنەوەی ئاستی کانزاکان و کارگە و یەکە وەبەرهێنەرە پەیوەندیدارەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکی توێژینەوە و گەشەپێدان لە کانزاکان، دابینکردنی بانکی زانیاریی پێویست، بەڕێوەبردنی کۆڕ و کۆبوونەوە زانستی و فێرکارییەکان و ..... لە ڕیزی ئامانجەکانی خانووی کانزای پارێزگای کرماشاندایە.
ناونیشان: کرماشان، دووسایدی شەهید بەهەشتی، ژمارە 533، ژووری بازرگانی کرماشان
تەلەفوون: 51 - 00988338228131

ئەنجومەنی نیشتمانی نۆکی ئێران

کرماشان یەکێک لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی نۆکی ئێرانە و بە پێی ئامارەکانی بەردەست، پلەی یەکەمی لە ڕووی وەبەرهێنان و زەوی تەرخانکراو بۆ ئەم بەرهەمە هەیە.
بە پێی ئەم دەفرایەتییە لە پارێزگای کرماشان و ئەوەی کە نۆک بە بەرهەمێکی ستراتیژی بۆ ئەم پارێزگایە دادەنرێت و بە مەبەستی بەرفراوانترکردنی و بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەناردە و داهاتەکەی، ئەنجومەنی نۆک لە ساڵی 1391 ی کۆچی هەتاوی (2013) لە سەر ئاستی نیشتمانی دەستی بە کارەکانی کرد.
ناونیشان: کرماشان، دووسایدی شەهید بەهەشتی، سێ ڕیانی 22 ی بەهمەن (ڕێبەندان)، بینای ڕێکخراوی هاریکاری و شارەوانییەکانی پارێزگای کرماشان، نهۆمی چوارەم
سندۆقی پۆستە: 6714641869
ژمارەی فاکس: 00988338100063

ئەنجومەنی زەیتی کرماشانی
زەیت یان ڕۆنی خۆماڵیی کرماشان بووەتە براندێکی ناسراو کە نەک تەنیا لە ئێران بەڵکوو ناوبانگێکی جیهانیی هەیە و لە بەر ئەوەی کە لە ساڵانی ڕابردوو بە پێی پێویست ئاوڕ لەم دەفرایەتییە نەدراوە، ئەنجومەنی وەبەرهێنەران و هەناردەکارانی زەیتی کرماشانی پێکهێنرا.
ئەم ئەنجومەنە بە گرنگیدان بە دوو بابەتی وەبەرهێنان و هەناردە و بە ئامانجی ڕێکخستنی کاروباری پەیوەندیدار و پاراستنی هاوسەنگی و دابینکردنی هەلومەرجی پێویست بۆ وەبەرهێنان و هەناردە و کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونە زانستی و کردارییەکان چالاکی دەکات.
هەروەها لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە چوارچێوەی یاسا و بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییە ڕەوا و یاساییەکانی ئەندامان چالاکی دەکات.
ناونیشان: ئێران، کرماشان، دووسایدی شەهید بەهەشتی، ژمارە 533، ژووری بازرگانی کرماشان
تەلەفوون: 51 - 00988338228131

ئەنجومەنی پیشەسازی دەستیی پارێزگای کرماشان


ئەم ئەنجومەنە بە ئامانجی پاڵپشتی لە چالاکوانانی بواری پیشەسازی دەستیی پارێزگای کرماشان، بە براندکردن، باشترکردنی کوالیتی بەرهەمەکانی پیشەسازی دەستیی پارێزگای کرماشان و پێدانی ڕێکاری پێویست لە بواری دەسکەبەندی گونجاو و هەناردەی ئەم بەرهەمانە دامەزراوە.
ناسین و دەستنیشانکردنی بازاڕەکانی هەناردە و هەروەها ڕاهێنان و فێرکاریی هونەرمەندانی پیشەسازی دەستی لە وەبەرهێنانی بەرهەمەکان بە پێی پێویستیی بازاڕی جیهانی، ڕاهێنانی هەناردەکارانی پیشەسازی دەستی لە سەر دوایین شێوازی دانوستان و فرۆشتنی بەرهەمەکان لە بازاڕە دەرەکییەکان لە ڕیزی ئامانجەکانی ئەم ئەنجومەنەدایە.
ناونیشان: ئێران، کرماشان، دووسایدی شەهید بەهەشتی، ژمارە 533، ژووری بازرگانی کرماشان
تەلەفوون: 51 - 00988338228131 

 ئەنجومەنی ئۆرگانیکی پارێزگای کرماشان
ئەنجومەنی ئۆرگانیک (سرووشتی) ی پارێزگای کرماشان بە ئامانجی بەستانداردکردنی بەرهەم و بەروبومی کشتووکاڵیی پارێزگا لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی تەندرووستیی خۆراک، بەرزکردنەوەی ئاست و ڕێژەی توانا، بەردەوامی لە وەبەرهێنان، خستنەڕوو و بازرگانی، دابینکردنی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە بواری کشتووکاڵی، دابینکردنی بازاڕی ناوخۆیی بۆ بەرهەمە ئۆرگانیکەکان (سرووشتییەکان) و بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەناردەی نانەوتی، چالاکی دەکات.
لە ئامانجەکانی ئەم ئەنجومەنە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
- ناسینەوە و دەستنیشانکردنی ناوچەکانی وەبەرهێنەری بەهەمەکانی ئۆرگانیک.
- ناسینەوە و دەستنیشانکردنی وەبەرهێنەران و کاربەدەستانی ئەم بوارە بە پێی پێویستیی بازاڕ.
- تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکان و داڕشتن و خستنەڕووی ڕێکاری پێویست بە ئامانجی وەبەرهێنانی بەرهەمی ئۆرگانیک لە سەرجەم قۆناغەکانی وەبەرهێنان، بازرگانی، بازاڕدۆزی و پیشەسازیی ئەو بەرهەمانە.
- دابینکردنی بانکی زانیارییەکان و ماڵپەڕە پێویستەکان لە بواری وەبەرهێنان و بازاڕدۆزیی بەرهەمەکان.
- هەبوونی پەیوەندی و هاوکاری لە گەڵ ڕێکخراوەکان، کۆمپانیاکان و کەسانی چالاکی بیانی لە بواری وەبەرهێنانی بەرهەمەکانی ئۆرگانیک.
ناونیشان: ئێران، کرماشان، دووسایدی شەهید بەهەشتی، بینای ڕێکخراوی هاریکاری و شارەوانییەکانی پارێزگای کرماشان، نهۆمی چوارەم
سندۆقی پۆستە: 6714641869
تەلەفوون و فاکس: 00988338100063

ئەنجومەنی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی دابەشکردنی کرماشان

 

ئەنجومەنی کۆمپانیاکانی پیشەسازی دابەشکردنی (کاڵا و شمەک) ژووری کرماشان بە ئامانجی پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە یاساییەکان و باشترکردنی دۆخی ئابوریی خاوەنکارانی کۆمپانیاکانی دابەشکردن کە هۆکاری دەستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکیشە و هەروەها لە پێناو پتەوکردنی مافەکانی کەرتی تایبەت پاش بەڕێوەچوونی کۆڕی دامەزراندن لە ژووری بازرگانی کرماشان پێکهێنراوە.
پاراستنی پاڵپشتی و پەرەپێدانی ئیش و کارەکانی تایبەت بە پیشەسازی دابەشکردن لە پارێزگا، هەوڵدان لە پێناو ڕێگری لە کێبڕکێی ناتەندرووست و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە، ئاڵوگۆڕی بۆچوونی نێوان ئەندامان لە پێناو جێگیرکردنی کەشێکی گونجاوی دابەشکردنی و داڕشتنی ستانداردی پێویست، دابینکردنی ناوەندێکی ڕاگەیاندن بە ئامانجی بەدەستهێنان، جیاکردنەوە و لێکدانەوەی زانیارییەکانی تایبەت بە ستانداردەکان، کڕیاران، کۆمپانیا زانستییەکان و تەکنۆلۆژیا و هەبوونی پەیوەندی نزیک لە نێوان چالاکوانانی ئەم بەشە لە گەڵ زانکۆکان، دامەزراوەکان، ناوەندە زانستی و توێژینەوەییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی ئەندامان و بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆنفرانس و خولەکانی
فێڕکاریی هاوپەیوەند، لە ڕیزی ئامانجەکانی ئەم ئەنجومەنەیە.


ناونیشان: ئێران، کرماشان، دووسایدی شەهید بەهەشتی، ژمارە 533، ژووری بازرگانی
کرماشان
تەلەفوون: 51 - 00988338228131 

یەکێتی وەبەرهێنەران و هەناردەکارانی ئاژەڵی زیندووی پارێزگای کرماشان


پارێزگای کرماشان بە پێی هەلومەرجی گونجاو و هەڵکەوتەی جوگرافی، باشترین ڕەگەزی ئاژەڵی لە ئاستی ئێران و ناوچەکەدا هەیە و بە پێی توێژینەوە ناوخۆیی و هەرێمییەکان، یەکێک لە باشترین و بەتواناترین پارێزگاکانە لە بواری بەخێوکردنی ئاژەڵدا و ئاژەڵی کرماشانیش وەک براندێک لە زۆربەی وڵاتان دەناسرێت.
ئەم یەکێتییە بە ئامانجی وەبەرهێنانی زیاتری ئاژەڵ و بەرزکردنەوەی ئاستی بەخێوکردنی لە پارێزگای کرماشان و هەروەها بە تێڕوانین لە هەناردە و داهاتی زیاتر لە ڕێگای هەناردەی نانەوتییەوە دامەزراوە.
ناونیشان: ئێران، کرماشان، شەقامی شەهید ئەشرەفی ئەسفەهانی، بەرامبەر بە بانکی مەسکەن (خانوبەرە)، کۆمەڵەی ڕایان سەنعەت، نهۆمی 5، یەکەی 15
ژمارە تەلەفوون و فاکس: 00988337239451
ئیمێل: etehadieh_dz@yahoo.com

ئەنجومەنی تاقیگەکانی پارێزگای کرماشان
ئەنجومەنی تاقیگەکانی هاوکار و کالیبراسیۆنی پارێزگای کرماشان بە ئامانجی ڕێکخستنی خزمەتگوزارییەکان لە تاقیگەکانی سەر بە ڕێکخراوی ستاندارد و توێژینەوەکانی پیشەسازی و دابینکردنی دەرفەتی کەڵک وەرگرتنی زیاتر لە سەرمایەگوزاری و هەرەها گواستنەوەی ئەزموونی زانستی و کرداریی کاربەدەستانی ئەم بوارە و نوێکردنەوەی بۆ گەیشتن بە ئامانجە یاساییەکانی گەشەپێدان پێکهێنراوە.
هاوکاری و بەشداریی چالاک لە گەڵ ڕێکخراوی نیشتمانیی ستاندارد یان ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان، تاوتوێکردن و وەڵامدامەوەی سکاڵاکانی گەیشتوو لە تاقیگەکانی هاوکار، دابینکردنی بانکی زانیاری و ڕاگەیاندن و دابینکردنی کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤار و سەرچاوەکان و دابینکردنی ماڵپەڕ و بەڕێوەچوونی خولەکانی فێرکاری و ناساندنی دوایین دەسکەوتەکانی تەکنۆلۆژیا لە ڕیزی ئامانجەکانی ئەم ئەنجومەنەیە.
ناونیشان: ئێران، کرماشان، دووسایدی شەهید بەهەشتی، ژمارە 533، ژووری بازرگانی کرماشان
تەلەفوون: 51 - 00988338228131

یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 07:28

پەیوەندی لە گەڵ ئێمە

ناونیشان: کرماشان، دووسایدی شەهید بەهەشتی، ژمارە 535،کۆدی پۆستی:6715664551
ژمارەی تەلەفوون: 51 - 41 - 38228131 83 0098
واتساب: 9181303026 0098    ئیمێلی ژوور: info@krccima.ir
سیستەمی کورتە نامە: 100051010 0098

یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 07:27

دەستەی سەرۆکایەتی و نوێنەران

ئەندامانی دەستەی نوێنەرانی خولی نۆیەم

ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتووکاڵیی کرماشان

 

1 رضا3 ڕەزا سەلیم ساسانی
تەلەفوون:08338228131
rezasasani89@gmail.com

سه رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
سه رۆکی ژووری سه ندیکای کرماشان
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی پشتیوانی یاسایی و دادوەری و رێکخراوی ژووری بازرگانی ئێران
سه رۆکی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی پێشانگای نێوده وڵه تی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری ئێران و کرماشان له خولی شه شه م و حه وتەم و هه شته م و نۆیه م و ده یه م 
ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به ری ژووری کرماشان له خوله کانی 8 و 9 و 10

 2 نلسون بابەک تورابی
تەلەفوون:08338228131
torabibabak08@gmail.com

جێگری یه که می سه رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ئێران و ژووری کرماشان له خولی 8 و 9 و 10
ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی ژووری کرماشان له خولی 8 و 10
ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوبەرایەتی و خەزنەداری کۆمەڵەی بەبازاڕکردنی ژووری بازرگانی ئێران
به ڕێوه به ری به ڕێوه به ری باره گای دیه و هاوکاری به زیندانیانی پارێزگاکه
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فه ره شیر پاکنام
سه رۆکی ئه نجومه نی به ڕێوه به رانی کۆمپانیای بازرگانی په رنیان
ئه ندامی کۆمیسیۆنی گه شتوگوزاری ژووری ئێران له خولی هه شته م و نۆیه م
نوێنەری ژووری بازرگانی لە بۆردەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی باج و ئاسایشی کۆمەڵایەتی

حیدر ناسر مۆرادی
تەلەفوون:08338253482
naser_moradytrading@yahoo.com
جێگری دووەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری ئێران و کرماشان له خولی حه وتمه زوین و هه شته م و نۆیه م و ده یه م
سه رۆکی ئه نجومه نی نیشتیمانی نۆکی ئێران
سه رۆکی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵی ژووری بازرگانی کرماشان
سه رۆکی سه ندیکای فاسۆلیا و دانەوێڵه فرۆشانی پارێزگای کرماشان
ئه ندامی لیژنه ی کشتوکاڵی ژووری بازرگانی ئێران
نوێنه ری ژووری بازرگانی له بۆردنه کانی چاره سه رکردنی ناکۆکییه کانی باج و ڕێکخراوی ئاسایشی کۆمه ڵایەتی
4 خمیسی ئیبراهیم خەمیسی
تەلەفوون:08338228131
e.khamisi@krccima.ir
ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به ری ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی کرماشان له خولی پێنجەم و شه شه م و حه وتەم و هه شته م و نۆیه م و ده یه م
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی بەهاری ڕۆژئاوا
ئه ندامی ژووری بازرگانی هاوبه شی ئێران و عێراق
5 MohammadHadi Arbab محەمەد هادی ئەرباب
تەلەفوون:08338228131
hadiarbab53@ gmail.com

ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به ری ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
سکرتێری دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان
جێگری سەرۆکی ژووری سەندیکاکانی کرماشان
سەرۆکی یەکێتی کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان
به ڕێوه به ری کۆمپانیای ته ق بوستان زاگرۆس خزمه تگوزاری
نوێنەری ژووری بازرگانی، بۆردەکانی چارەسەری ناکۆکیەکان لە کاروباری باج، کار، کاروباری کۆمەڵایەتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی
له بواری بازرگانیدا چالاکه

6 Keyvan Kashefi کەیوان کاشفی
تەلەفوون:08338228131
keyvankashefi1962@gmail.com

ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به ری ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزایی و کشتوکاڵی ئێران بۆ خولی هه شته م و نۆیه م و ده یه م
جێگری ئه نجومه نی دیالۆگی ئێران
سه رۆکی لیژنه ی ئاڵوگۆڕی بیانی ژووری بازرگانی ئێران
چوار خول وەک سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان (لە ماوەی شەشەم تا نۆیەم - لە ساڵی 2007 تا 2024)
سه رۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و سوریا
سەرۆکی بۆردی بەڕێوبەرایەتی ناوچەی ئابووری تایبەتی ڕۆژئاوای ئیسلام ئاباد (زاگرۆس) لە ساڵی 2015 ەوە
ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی ژووری سه ندیکای ئێران له خولی یه که م و دووه م
سکرتێری ئه نجومه نی سه ندیکای وڵات بۆ ماوه ی 4 ساڵ
سەرۆکی کۆڕی سەندیکای کاروبارەکانی پیشەسازی، خزمەتگوزارییە تەکنیکیەکانی کرماشان بۆ ماوەی 10 ساڵ
سه رۆکی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی پێشانگای نێوده وڵه تی کرماشان له ساڵی 2007 تا 2024
سه رۆکی پێشووی سه ندیکای چاپخانه کانی کرماشان
به ڕێوه به ری یه که ی چاپکردن و پێچانه وه ی که شفی
ئه ندامی ئه نجومه نی ڕاسپێردراوی کۆمه ڵه ی گه شه پێدان و نایابی پارێزگای کرماشان
ئەندامی بۆردی بەڕێوبەرایەتی کۆمەڵەی خێرخوازی تەندروستی
پسپۆڕی فەرمی لە خۆشنووسی و ساختەکاری و ئیمزاکردنی دادوەری

7 Mohamad Aref Ebrahimi محەممەد عارف ئیبراهیمی
تەلەفوون:08338228131
m.aref.ebrahimi@ gmail.com
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری ئێران و کرماشان له خولی شه شه م و حه وتمه و هه شته م و نۆیه م و ده یه م
به ڕێوه به ری کارگێری کۆمپانیای پارس بیتومین
به ڕێوه به ری خانووی کانزایی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به ری ژووری بازرگانی هاوبه شی ئێران و عێراق
جێگری سه رۆکی ژووری بازرگانی کرماشان له دوو خول
ئه ندامی کۆمیسیۆنی کانزایی ژووری بازرگانی ئێران
10 ساڵ کارکردنی نموونەیی کانزاکان لە پارێزگاکە
 8 Ebrahim Omidi ئیبراهیم ئومێدی
تەلەفوون:08338228131
ebrahimomidi619@gmail.com

ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی خولی حه وتمه ن و هه شته م و نۆیه م و ده یه می ژووری بازرگانی ئێران و کرماشان
به ڕێوه به ری کارگێری کۆمپانیای پاڵاوگه ی ئه لبورز له ئابادان
له ساڵی 2013 له لایه ن کۆنگره ی 100 به ڕێوه به ری باشترین ئێرانه وه ده ستنیشان کرا
یەکەی نموونەی ستاندارد، هەناردەکردن و پیشەسازی پارێزگاکە

9   Ebrahim Omidi حەیدەر کێدیۆر
تەلەفوون:08338228131
h.kadivar@krccima.ir

ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان لە ساڵی 2023 تا 2024
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی ئێران و کرماشان له خولی شه شه م و حه وتەم و هه شته م و نۆیه م و ده یه م
ئه ندامی لیژنه ی کشتوکاڵی ژووری بازرگانی ئێران
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جوتیارانی گەنمی ڕۆژئاوا
چەندین خولی جوتیارانی نموونەیی یەک لە دوای یەک

10 Navid Yousefi نەڤید یوسفی
تەلەفوون:08338228131
navid_y671@yahoo.com

ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری کرماشان له خولی نۆیه م و ده یه می
سه رۆکی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی کۆمپانیای پیشه سازی لۆرد ئارا
یەکەی هەناردەکردنی نمونەی هەرێم

11 AbolHasan Khalili

ئەبولحەسەن خەلیلی
تەلەفوون:08338228131
ab.kh.1350@ gmail.com

ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی خولی شه شه م و حه وته می ژووری تاران و ئێران
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی کرماشان و ئێران له خولی نۆژه م و ده یه می
سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی بەڕێوبەرایەتی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵگەی پیشەسازی کشتوکاڵی ماهیدەشت لە کرماشان
سه رۆکی پێشووی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی کۆمه ڵه ی هەڵگرانی نمره ی ستانداردی ئێران
سه رۆکی پێشووی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی یه کێتی هاورده کاره کانی ئاژه ڵ و پەلەوەری ئێران

12 Jamshid Rostami جەمشید ڕۆستەمی
تەلەفوون:08338228131
jr1347934@yahoo.com

ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به ری خولی حه وتمه ن و هه شته می ژووری کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی خولی شه شه م و حه وتمه ن و هه شته م و نۆیه م و ده یه می ژووری بازرگانی ئێران و کرماشان
ئه ندامی لیژنه ی هه نارده کردن و گواستنه وه و ترانزیتی ته غه ی ئێران
سه رۆکی کۆمیسیۆنی هه نارده کردن و گواستنه وه و ترانزیتی ژووری بازرگانی و پیشه سازی کرماشان
هەشت ساڵ هەناردەکاری نموونەیی
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای عسیم تەجاراتی ڕۆژئاوا
سه رۆکی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی گواستنه وه ی نێوده وڵه تی پارس جام - بامداد ئاسیا سیر

13 Shahriyar Bavand Pour شەهریار باوەندپوور
تەلەفوون:08338228131
shahryar.bavandpour@yahoo.com
ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی کرماشان له خولی 8 و 9 و 10
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری 2073 Chickpea Cooperative لە ساڵی 2001 ەوە
سێ خول وه کو ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی یه کێتی هه نارده کاره ران و به رهه مهێنه رانی ئاژه ڵی زیندووی پارێزگای کرماشان
ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به رایه تی ئه نجومه نی نیشتیمانی نۆکی ئێران
14 ناصر جەهاندار شوکری
تەلەفوون:08338228131
sh_jahan1363@yahoo.com

ئه ندامی ئه نجومه نی نوێنه رانی ژووری بازرگانی و پیشه سازی و کانزاو کشتوکاڵی کرماشان له خولی ده یه می
بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی پیشەسازی
بەرێوەبەری بەرێوەبردنی ئاڵۆزی تواندنەوەی ئاسن بێستون
بەڕێوبەری جێبەجێکاری گروپی پیشەسازی شوکری
ئه ندامی ئه نجومه نی به ڕێوه به ری یه کێتی پۆڵای ئێران
نمونەی هەناردەکەر
گەنجترین بازرگان لە وڵاتدا لە ساڵی 2021

15 Alireza faridi

عەلیڕەزا فەریدی
تەلەفوون: 08338228131
faridialireza66@gmail.com

سه رۆکی یه کێتی کاره بای ئۆتۆمۆبیل بۆ ماوه ی 16 ساڵ
پله ی دووه م له دابه شکردنی پاتری ئۆتۆمبیل له وڵاتدا

 
 

 

یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 07:27

سەبارەت بە کرماشان

کرماشان بناسن ....
پارێزگای کرماشان بە ڕوبەرێکی نزیک 24 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە کەوتووەتە بەشی ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران. ئەم پارێزگایە لە باکورەوە لە گەڵ پارێزگای کوردستان، لە باشورەوە لە گەڵ پارێزگاکانی لوڕستان و ئیلام، لە ڕۆژهەڵاتەوە لە گەڵ پارێزگای هەمەدان و لە ڕۆژئاواوە لە گەڵ وڵاتی عێراق هاوسنورە. پارێزگای کرماشان لە گەڵ عێراق 371 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی هەیە. پارێزگای کرماشان ناوچەیەکی کوێستانییە کە لە نێوان بەرزاییەکانی ئێران و پێدەشتەکانی بەینولنەهرەیندایە و سەرتاسەری بە شاخەکان و بەرزاییەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس داپۆشراوە و لە سنوری ئەم پارێزگایەک وەک کۆمەڵەیەک لە زنجیرە چیاکانی هاوتەریب دەبینرێت کە پێدەشتە کوێستانییەکانیش لە نێوانیاندا دەبینرێت و ناوچەی زاگرۆسی لێکەوتووەتەوە.
کرماشان بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی ئێران لە ڕووی مێژووییەوە دادەنرێت، کەشوهەوایەکی چواروەرزی هەیە و ئەمەش ئەم پارێزگایەی کردووەتە یەکێک لە جەمسەرەکانی ئێران لە ڕووی کشتووکاڵییەوە.

 

    بۆ وەرگرتنی زانیاری هەمە جۆرەی پارێزگای کرماشان سەردانی ئەم بەشە بکەن
یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 07:27

سەبارەت بە ژوور

سەبارەت بە ژوور

ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی پارێزگای کرماشان کە تا نزیکەی دەیەی 1320 ی کۆچی هەتاوی بە پێی بەڵگە و نووسراوە هەفتانەکان بە ناوی ژووری بازرگانی دەناسرا، یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی خۆی بە پێی بانگهێشتی حکومەتی ئەو کاتەی کرماشان و بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی وڵات لە ڕۆژی یەک شەممە 16 ی گەڵاڕێزانی ساڵی 1310 ی کۆچی هەتاوی بەڕێوە بردووە بەڵام پێش ئەوەش بوونی هەبووە و مێژووی پێکهێنانەکەی بۆ ساڵی 1305 دەگەڕێتەوە. لە کاتێکدا دیسانەوە بەڵگەکان و ئەوانەی ئاگادار بوون گێڕاویانەتەوە کە ژووری بازرگانی نەک بەم ناوە بەڵکوو بە ناوی تایبەتی دەستەی بازرگانانی کرماشان و بە ئامادەبوون و بەشداری کەسایەتییە گەورەکانی کرماشانی لە گۆڕەپانی ئابوریی ناوچەکە و وڵات چالاک بووە و پردێکی پەیوەندی تایبەت لە نێوان وڵاتانی دراوسێی ئێران لە گەڵ ناوەند بووە. ئەوەی کە ڕوونە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی کرماشان بە پێشینەیەکی 80 ساڵە شوێن پێی خۆیی لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بە یادگار هێشتووەتەوە. بەڵام ئەوەی کە جێی تێڕامانە، ئەوەیە کە لە مێژووی هاوچەرخی ئێران کە سەرەتاکەی دەتوانێت ساڵی بەپایتەختبوونی تاران بۆ ساڵی 1210 ی کۆچی مانگی و لە سەردەمی ئاغا محەممەدخانی قاجار دابنرێت و پاش سەردەمێکی قەیرانی ئابوری بە تایبەت لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵاتی دوور و وڵاتی ئێران لە گەڵ ڕۆژهەڵات بە هۆی نەبوونی سەقامگیری لە ڕێگا و شارەکانی تێپەڕبوونی کاروانە بازرگانییەکان دەبینرا، ڕۆژئاوای وڵات بە هۆی دراوسێبوون لە گەڵ ئیمپراتۆریەتی گەورەی عوسمانی لە کاتی قەیرانەکان و لاوازی تووشی زیانێکی زیاتر دەبوو و لە قۆناغی بەرژەوەندی و سوودکردن دەرهاتبوو، لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی فەتحعەلی شای قاجاڕ و دەستنیشانکردنی شازادە محەممەد عەلی میرزای دەوڵەتشا بۆ حکومەتی کرماشان و تا سنورەکانی عێراق بە هۆی شیاوبوون و کارامەیی ناوبراو، جارێکی دیکە توانرا لە گۆڕەپانی بازرگانیی جیهانی، دەرگای پەیوەندی ئابوری و بازرگانی نوێ بکرێتەوە و کرماشان بکاتە ناوەندی ئاڵوگۆڕی کاڵا و کۆکردنەوەی بازرگانیی عێراق، بۆمبای هیندستان و ڕووسیا بە شێوازێک کە بوونی بنەماڵەکانی عەرەبی کۆچەری بەغدا بە ناوی خانەدانی وەکیل دەولە و خانەدانی سادات، پەرەیان بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دا و بە پێی ئەوەی کە لە کتێبی زیندووەکانی گۆڕەپانی عەشق دا هاتووە بەدەر لە بوونی ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژئاوای وڵات لە پێناو سەرمایەگوزاریی بازرگانان، کەشوهەوای گونجاو، سرووشت و دەوڵەمەندی، خەڵکی میواندۆستی کرماشان بوونە هۆکاری ئەوەی کە بازرگانانی بەغدا و عەرەب بەوپەڕی حەزەوە سەرمایە و چالاکییەکانیان بۆ کرماشان بگوازنەوە.

هەر بۆیە سەید ئیسماعیل بازرگانی عەرەبی بەغدا بە پێی ئەو ئیمتیازانەی کە لە کرماشان و لەو کاتەدا هەبووە لە گەڵ چوار کوڕی خۆی هاتە کرماشان و دەستی بە بازرگانییەکی بەربڵاو لە مەڵبەندی بێستوندا کرد، بە ڕادەیەک کە گۆڕەپانی چالاکییەکانی ئەو بنەماڵەیە لە بەغداوە کە لەو کاتەدا یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی بازرگانیی ئەورووپا و ڕۆژهەڵات بووە تا هەمەدان کە شوێنی کۆگاکردنی گرنگی کاڵاکانی ڕووسیا بووە، پەرەی سەند و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لەو بنەماڵەیە کاری بازرگانییان دەکرد بەرە بەرە بوونە خاوەنی موڵک و داهات و سامانێکی زۆر، گەورە کەسایەتییەکانی ئەو بنەماڵەیە هەر یەک لە بوارێکی بازرگانیدا ناوبانگی زیاتریان دەرکرد و لە گەڵ ناوەندە بازرگانییە گەورەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پەیوەندی و ئاڵوگۆڕێکی زۆریان هەبووە و هەروەها پەیوەندی خزمایەتی بنەماڵە کۆچەرەکانی وەک وەکیل دەولەی عەرەبی بەغدا لە گەڵ بنەماڵە زانستی و ئائینییەکانی وەک ئالی ئاقا و کەسایەتی گەورەی وەک خوالێخۆشبوو حاجی محەممەد حەسەن کۆمپانی وەکیل دەولەی دووەم، بووە ئەڵقەی پەیوەندییەکی بەربڵاو لە کەرتی بازرگانیی ڕۆژئاوا و لەم ڕووەشەوە حاجی سەید مەهدی عەرەب و باوکی ئاغا سەید هادی و ئاغا سەید محەممەد عەلی لە ناوەندی گومرکی کرماشان، بازرگانیی کاڵای بۆمبا و بەغدایان خستەڕێ و ئاستی چالاکییەکانی ئەم برایانە تا هەمەدانیش پەرەی سەند.

لە ئێستادا ژووری بارزگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتووکاڵی کرماشان، گەورەترین دامەزراوەی ئابوریی ئەم پارێزگایەیە کە بە ئامانجی هاوکاری و دابینکردنی گەشەی ئابوریی وڵات، ئاڵوگۆڕی بۆچوون و پێشنیارەکانی بەڕێوەبەرانی پیشەسازی، کانزاکان، کشتووکاڵی و بازرگانی چالاکی دەکات. ژوور دامەزراوەیەکی ناحکومییە و پێگەیەکی یاسایی و سەربەخۆی دارایی هەیە کە وەک ڕاوێژکاری سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات کە ئەڵبەت لە پاش پەسەندکردنی یاسای باشترکردنی دۆخی کار کە ڕەشنووسەکەی لە لایەن ژووری بازرگانی ئێرانەوە ئامادە و ڕادەستی پەرلەمانی ئێران کرا، پێگەی خۆیی لە حاڵەتی ڕاوێژکاری بە وەرگرتنی هەندێک ڕاسپاردەی حکومەت بۆ کەرتی تایبەت، بۆ سیاسەتدانان لە کەرتی ئابوری وڵات پەرە پێداوە. دەستەواژەی پەرلەمانی کەرتی تایبەت و دامەزراوەی دامەزراوەکان لەو دەستەواژانە و نازناوانەن کە دراونەتە ژووری بازرگانی.

پێکهاتەی سەرەکی ژووری بازرگانی لە دەستەی نوێنەران، دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک پێکهاتووە کە هەر 4 ساڵ هاوکات لە گەڵ سەرتاسەری وڵات لە ڕێگای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە دەستبەکار دەبن و سەرجەم ئەندامانی ژوور کە هەڵگری کارتی بازرگانی یان کارتی ئەندامێتین، دەتوانن لەو هەڵبژاردنانەدا بەشداری بکەن. ژووری کرماشان لە ئێستادا نزیکەی 1000 ئەندامی هەیە.

لە ئێستادا کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتووکاڵیی کرماشانە.

 

سیاسەتی گشتی
بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ژووری بازرگانی کرماشان، لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کارتی بازرگانی، دەمانەوێت بە بڕوابوونمان بە جێگیرکردنی سیستەمی کوالیتی و ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی ستانداردی نێودەوڵەتی بەڕێوەبردنی کوالیتی ISO9001:2008 و ڕەزامەندی موشتەری ISO 10002:2004 لە پێناو بەردەوامی و پاراستنی سیستەمی نوێی بەڕێوەبردن، سیاسەتی گشتی خۆمان بە پێی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی موشتەری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان پەیرەو بکەین:
1 – بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی موشتەری
2 – باشتربوونی بەردەوامی ژوور
3 – پێشکەشکردنی خێرای خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی کات
4 – بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی فەرمانبەران لە ڕێگای فێرکارییەوە
5 – وەڵامدانەوەی ئەو سکاڵا و بۆچوونانەی بە دەستمان دەگات
داوا لە سەرجەم ئەندامان و فەرمانبەران دەکرێت بە تێگەیشتن لەم سیاسەتە، لە سەرجەم چالاکییەکانی خۆیان ڕەچاوی بکەن و لە گەیشتن بە ئامانجەکان هاوکاریی ئێمە بکەن.
سەرۆکی ژوور – کەیوان کاشفی

صفحه1 از2