بدون مجموعه (9)
لێژنەی پیشەسازی |
لێژنەی بازرگانی و گواستنەوە |
لێژنەی گەشتیاری |
لێژنەی کشتووکاڵ
|
لێژنەی کانزا |
لێژنەی سەرمایەگوزاری
|
ناوەندی بازرگانیی نێودەوڵەتی خۆسرەوی
خاڵی سنوری نێودەوڵەتی خۆسرەوی لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان و لە 190 کیلۆمەتری ناوەندی پارێزگا 15 کیلۆمەتری شاری قەسری شیرین و لە دراوسێیەتی شاری خانەقین (پارێزگای دیالەی عێراق) دایە.
ئامانج لە کردنەوەی ئەم خاڵە سنورییە بە پێی ئەو دیزاینەی لە سەرەتادا بۆی کراوە، گواستنەوەی ڕاستەوخۆی کاڵا بووە بەڵام لە ئێستادا کاڵای ئێرانی بە شێوازی ترانشیمێنت و لە ناو خاکی عێراق دەگوازرێتەوە.
لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، هەناردە لەم خاڵە سنورییەوە زیاتر لە 687 ملیۆن دۆلار بە کێشی 1625 هەزار تەن بووە.
لە ئێستادا خاڵی گومرکیی ئەم سنورە توانای هەناردەی ڕۆژانە نزیکەی 500 بارهەڵگر کاڵای هەیە.
گرنگترین ئەو کاڵایانەش کە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی لە خاڵی سنوریی خۆسرەوییەوە هەناردەی عێراق کراوە، بریتین لە: کاشی و سیرامیک، میوە و بەروبومەکان، ئاسن، بەردی بیناسازی، بۆری و کەرەستەی پێویستی بیناسازی و قاپ و پێداویستی سەفەری.
لە سەرەتای چالاکیی خاڵی سنوری خۆسرەوی، هاتووچۆی گەشتیارانیش هەبووە و زیارەتکاران، گەشتیاران و بازرگانانی هەر دوو وڵات و تەنانەت وڵاتانی دیکەش بۆ هاتووچۆ ئەم خاڵە سنورییەیان بەکار هێناوە.
خاڵی سنوریی فەرمی پەروێزخان
خاڵی سنوریی فەرمی پەروێزخان لە ساڵی 1376 ی کۆچی هەتاوی (1997) کراوەتەوە. ئەم خاڵە سنورییە لە مەودای 175 کیلۆمەتری کرماشان و لە ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایەدایە، هەروەها لە 3 کیلۆمەتری شاری قەسری شیرینە.
خاڵی سنوریی پەروێزخان لە 25 کیلۆمەتری شاری کەلار (ناوەندی ئیدارەی گەرمیان) و 135 کیلۆمەتری شاری سلێمانیدایە.
ئەم سنورە لە ئێستادا بە چالاکترین خاڵی سنوریی وشکانی ئێران لە گەڵ عێراق دادەنرێت. ڕێژەی هەناردەی کاڵا لەم سنورەوە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی زیاتر لە 1022 ملیۆن دۆلار و کێشی 1.3 ملیۆن تەن جۆرەکانی کاڵا بووە.
پەروێزخان کەوتووەتە تەنیشت ناوچەی ئازادی بازرگانیی قەسری شیرین و ئاسۆیەکی ڕوونی لە ڕووی ئابورییەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەیە. سەرجەم شێوازە گومرکییەکانی وەک ترانزێت، هاتووچۆی خەڵک و گەشتیاران، هاتووچۆی کاتی و هەناردە و هاوردە لەم خاڵە سنورییەدا دەکرێت.
زیاترین ئەو کاڵایانەش کە لە پەروێزخانەوە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی هەناردە کراوە، بریتین لە: میوە و بەروبومەکان، کاشی و سیرامیک، جۆرەکانی ئاسن، بەرهەمەکانی پترۆکیمیا، شیرەمەنییەکان، دۆشاوی تەماتە و جۆرەکانی شیرینی.
هەناردەی کاڵا لە ئێستادا لەم خاڵە سنورییەوە بە شێوازی ترانشیمێنت و لە خاکی عێراق دەکرێت و بە شێوازی مامناوەند ڕۆژانە زیاتر لە هەزار بارهەڵگر کاڵای جۆربەجۆر و سووتەمەنی هەناردە دەکرێت.
لە ساڵانی ڕابردوو ژێرخانی پێویست لە خاڵی سنوریی پەروێزخان درووست کراوە و بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیەش، دەفرایەتی بازرگانیی سنورەکە بە شێوازی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.
خاڵی سنوریی سۆمار
خاڵی سنوریی فەرمی سۆمار لە مەودای 5 کیلۆمەتری شاری سۆماری سەر بە قەزای گێڵانی ڕۆژئاوا و لە مەودای 67 کیلۆمەتری ئەم شارە و 220 کیلۆمەتری کرماشان و هەروەها لە مەودای 18 کیلۆمەتری شاری مەندەلی و 171 کیلۆمەتری بەغدا لە دراوسێیەتی پارێزگای دیالەی عێراقدایە.
ئەم خاڵە سنورییە نزیکترین مەودای جوگرافیی لە گەڵ وڵاتی عێراق هەیە و بەستێنێکی گونجاوی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان هەیە.
هەناردەی ئەم خاڵە سنورییە زیاتر بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقە و لەم ڕووەشەوە پێگەیەکی گرنگی هەیە کە لە ئەگەری هەبوونی ژێرخانی پێویست بە تایبەت ڕێگاوبان و پێداویستییە سنورییەکان، دەتوانێت زیاتر لە ئێستا ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێت. لە ئێستادا ئاڵوگۆڕەکان لەم خاڵە سنورییە بە شێوازی ترانشیمێنت دەکرێت.
لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی لەم سنورەدا زیاتر لە 530 ملیۆن دۆلار کاڵا بە کێشی 1.3 ملیۆن تەن هەناردە کراوە بەڵام دەفرایەتی ئێستای دوو هێندەی ئەم ڕێژە دەبێت. زیاترینی ئەو کاڵایانەش کە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی هەناردە کراوە، بریتین لە: کاشی و سیرامیک، جۆرەکانی ئاسن، بەردی بیناسازی، شیرەمەنییەکان و بەرهەمە پلاستیکییەکان.
خاڵی سنوریی شۆشمێ
خاڵی سنوریی شۆشمێ لە 160 کیلۆمەتری کرماشان و 35 کیلۆمەتری شاری پاوەدایە.
ئەم خاڵە سنورییە کەوتووەتە نزیک ناحیەی تەوێڵەی هەرێمی کوردستان لە 30 کیلۆمەتری شاری هەڵەبجە، ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، و لە 90 کیلۆمەتری شاری سلێمانیدایە.
خاڵی سنوریی شۆشمێ لە ساڵی 1371 ی کۆچی هەتاوی چالاکی خۆیی وەک بازاڕچە دەستپێکرد.
خاڵی سنوریی شۆشمێ لە ساڵی 1398 ی کۆچی هەتاوی لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فەرمی ڕاگەێندرا بەڵام لە لایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە هێشتا وەک بازاڕچە دەناسرێت.
ڕێژەی هەناردەی ئەم خاڵە سنورییە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، 42 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە کێشی 298 هەزار تەن بووە و مامناوەندی هاتنی ڕۆژانەی بارهەڵگرەکانیش بۆ ئەم سنورە نزیکەی 70 بارهەڵگر بووە.
گرنگترینی ئەو کاڵا و بەرهەمانەی لەم خاڵە سنورییەوە هەناردە دەکرێن، بریتین لە: وشکەبار، میوە و سەوزەجات، گەچی بیناسازی، خاکی ئاسن و خشت.
ئەم خاڵە سنورییە لە ڕووی پێگەی جوگرافی و سرووشتی جوانی ناوچەکەوە، دەفرایەتییەکی گونجاوی بۆ هاتووچۆی گەشتیاران، بازرگانان و گەشتیارانی تەندرووستی هەیە.
لە ئەگەری ڕێکەوتنی هەر دوو حکومەتی ئێران و عێراق و هاتووچۆی گەشتیاران و خەڵک، دەتوانین گەشەی ئابوری ناوچەی هەورامان، دابینکردنی هەلی کار و باشتربوونی بژێوی ژیانی خەڵکی ناوچەکە لە کورت ماوەدا ببینین
خاڵی سنوریی شێخ سڵە
خاڵی سنوریی شێخ سڵە لە قەزای سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان و لەو 45 کیلۆمەتری شاری تازەئاوای ناوەندی ئەم قەزایەدایە.
ئەم خاڵە سنورییە لە ساڵی 1371 ی کۆچی هەتاوی وەک بازاڕچە دەستی بە چالاکییەکانی کرد و هەروەها لە ساڵی 1398 ی کۆچی هەتاوی لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە فەرمی ناسرا بەڵام هێشتا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە وەک بازاڕچە سەیر دەکرێت.
ڕێژەی هەناردەی ئەم خاڵە سنورییە لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، 409 ملیۆن دۆلار بە کێشی 774 هەزار تەن بووە.
گرنگترینی ئەو کاڵا و بەرهەمانەش کە لەم خاڵە سنورییەوە هەناردە کراون، بریتین لە: کاشی، سیرامیک، بەرهەمە پلاستیکییەکان، قاپی شوشەیی، پێڵاو، خوێی پیشەسازی و .... .
ڕۆژانە 150 تا 200 بارهەڵگر کاڵا دەبەنە ئەم خاڵە سنورییە کە لە ئەگەری چاککردنی ڕێگاوبانەکەی و هەروەها تەواوکردنی ژێرخانەکانی پێویست بە تایبەت هێڵی ئینتەرنێت، دەکرێت توانا و دەفرایەتییەکانی تا دوو هێندەی ئێستا بەرز بکرێتەوە./.
خانووی کانزای کرماشان |
ئەنجومەنی نیشتمانی نۆکی ئێران کرماشان یەکێک لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی نۆکی ئێرانە و بە پێی ئامارەکانی بەردەست، پلەی یەکەمی لە ڕووی وەبەرهێنان و زەوی تەرخانکراو بۆ ئەم بەرهەمە هەیە. |
ئەنجومەنی زەیتی کرماشانی |
ئەنجومەنی پیشەسازی دەستیی پارێزگای کرماشان
|
ئەنجومەنی ئۆرگانیکی پارێزگای کرماشان |
ئەنجومەنی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی دابەشکردنی کرماشان
ئەنجومەنی کۆمپانیاکانی پیشەسازی دابەشکردنی (کاڵا و شمەک) ژووری کرماشان بە ئامانجی پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە یاساییەکان و باشترکردنی دۆخی ئابوریی خاوەنکارانی کۆمپانیاکانی دابەشکردن کە هۆکاری دەستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکیشە و هەروەها لە پێناو پتەوکردنی مافەکانی کەرتی تایبەت پاش بەڕێوەچوونی کۆڕی دامەزراندن لە ژووری بازرگانی کرماشان پێکهێنراوە.
|
یەکێتی وەبەرهێنەران و هەناردەکارانی ئاژەڵی زیندووی پارێزگای کرماشان
|
ئەنجومەنی تاقیگەکانی پارێزگای کرماشان |
ناونیشان: کرماشان، دووسایدی شەهید بەهەشتی، ژمارە 535،کۆدی پۆستی:6715664551
ژمارەی تەلەفوون: 51 - 41 - 38228131 83 0098
واتساب: 9181303026 0098 ئیمێلی ژوور: info@krccima.ir
سیستەمی کورتە نامە: 100051010 0098
ئەندامانی دەستەی نوێنەرانی خولی نۆیەم
ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتووکاڵیی کرماشان
کەیوان کاشفی بەرپرسیاریەتی: سەرۆکی ژوور تەلەفوون: 00988338228131 00988338228141 ئیمێل: k.kashefi@krccima.ir |
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری ئێران لە خولی هەشتەم سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان لە خولەکانی شەشەم، حەوتەم و هەشتەم سەرۆکی لێژنەی هاوبەشی ئابوریی ئێران و سوریا سەرۆکی ژووری بازاڕییەکانی کرماشان بۆ ماوەی 10 ساڵ سکرتێری ژووری بازاڕییەکانی ئێران لە خولەکانی یەکەم و دووەم بەڕێوەبەری چاپ و دەسکەبەندی کاشفی |
|
ناسر مورادی بەرپرسیاریەتی: جێگری سەرۆک تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 |
ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ژووری ئێران و کرماشان لە خولەکانی حەوتەم و هەشتەم سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی نۆکی ئێران سەرۆکی لێژنەی کشتووکاڵیی ژووری بازرگانی کرماشان سەرۆکی کەرتی فرۆشیارانی دانەوێڵەی پارێزگای کرماشان |
|
حەیدەر کەدیوەر بەرپرسیاریەتی: جێگری سەرۆک تەلەفوون: 00988338253482 ئیمێل: h.kadivar@krccima.ir |
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای جوتیارانی گەنمی ڕۆژئاوای ئێران ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ژووری بازرگانی ئێران و کرماشان لە خولەکانی شەشەم، حەوتەم و هەشتەم چەندین خولی بەردەوام وەک جوتیاری نموونە بووە ئەندامی لێژنەی کشتووکاڵی ژووری ئێران |
|
ئیبراهیم خەمیسی بەرپرسیاریەتی: بەرپرسی گەنجینە تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: e.khamisi@krccima.ir |
ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ژووری بازرگانی کرماشان لە خولەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم و هەشتەم بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فەنەرسازانی ڕۆژئاوا ئەندامی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق |
|
ڕەزا سەلیم ساسانی بەرپرسیاریەتی: سکرتێر تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: r.sasani@krccima.ir |
سەرۆکی ژووری بازاڕییەکانی کرماشان (ئەسناف) بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتیی کرماشان ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ژووری ئێران و کرماشان لە خولەکانی شەشەم، حەوتەم و هەشتەم جێگری سەرۆکی ژووری کرماشان لە خولی حەوتەم |
|
جەمشید ڕۆستەمی ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: j.rostami@krccima.ir |
ئەندامی دەستەی نوێنەرانی خولی شەشەم و دەستەی سەرۆکایەتی خولەکانی حەوتەم و هەشتەمی ژووری کرماشان ئەندامی دەستەی نوێنەرانی خولەکانی شەشەم، حەوتەم و هەشەمی ژووری کرماشان هەشت ساڵ هەناردەکاری نموونە ئەندامی لێژنەی گواستنەوە و گومرکی ژووری ئێران بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئاسیم تجارەتی رۆژئاوا |
|
محەممەد عارف ئیبراهیمی ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: m.ebrahimi@krccima.ir |
جێگری سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عێراق سەرۆکی خانووی کانزای پارێزگای کرماشان جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان لە ماوەی دوو خول هەشت ساڵ خاوەن کانزای نموونەی پارێزگای کرماشان ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ژووری ئێران و کرماشان لە خولەکانی شەشەم، حەوتەم و هەشتەم |
|
ئیبراهیم ئومێدی ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: e.omidi@krccima.ir |
ئەندامی دەستەی نوێنەرانی خولەکانی حەوتەم و هەشتەمی ژووری بازرگانی ئێران و کرماشان بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای پاڵایش ئەلبورزی ئابادان هەڵبژێردراوی کۆنگرەی سەد بەڕێوەبەری نموونە لە سەرماوەزی ساڵی 1392 ی کۆچی هەتاوی یەکەی نموونەی ستاندارد، هەناردە و پیشەسازی پارێزگای کرماشان-- |
|
نەوید یوسفی ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: navid__y671@yahoo.ir |
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای لۆرد ئارا |
|
بابەک تۆرابی ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: b.torabi@krccima.ir |
ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ژووری ئێران و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری کرماشان لە خولی هەشتەم جێگری سەرۆکی لێژنەی گەشتیاریی ژووری ئێران ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن و بەرپرسی گەنجینەی ئەنجومەنی بازاڕدۆزیی ژووری بازرگانی ئێران بەڕێوبەەری گشتی ناوەندی هاوکاریکردنی بەندکراوانی پارێزگای کرماشان بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فەراشیر پاکنام |
|
غوڵامڕەزا ئەمیری ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: gh.amiri@krccima.ir |
سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی شاری کرماشان نوێنەری خەڵک لە خولەکانی یەکەم، دووەم، سێهەم و پێنجەمی ئەنجومەنی شاری کرماشان ئەندامی دەستەی نوێنەرانی خولی هەشتەمی ژووری کرماشان دامەزرێنەری خوێندنگەی زمانی بیانیی نوین سەرۆکی لێژنەی سەرمایەگوزاری و هاوبەشیی ئەنجومەنی شاری کرماشان |
|
شەهریار باوەندپور چلە ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: sh.bavandpour@krccima.ir |
ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ژووری بازرگانی کرماشان دامەرزێنەر و بەڕێوبەری گشتی هەرەوەرزی 2073 ی جوتیارانی نۆک لە ساڵی 1380 ی کۆچی هەتاوی سێ خول ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی یەکێتی هەناردەکاران و وەبەرهێنەرانی ئاژەڵی زیندووی پارێزگای کرماشان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی نیشتمانی نۆکی ئێران |
|
مەنسور سەرمەست ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 ئیمێل: m.sarmasst@gmail.com |
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای یاسر ی کرماشان | |
ئەبولحەسەن خەلیلی ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 |
ئەندامی دەستەی نوێنەرانی خولەکانی شەشەم و حەوتەمی ژووری ئێران و خولی حەوتەمی ژووری تاران سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی کشتووکاڵ و پیشەسازی ماهیدەشتی کرماشان سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی خاوەن ستانداردەکانی ئێران سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی هاوردەکارانی پێداویستییەکانی ئاژەڵ و پەلەوری ئێران |
|
ئەمیر سەفیاری ئەندامی دەستەی نوێنەران تەلەفوون: 00988338228131 و 00988338228141 |
بەڕێوەبەری کۆمپانیای قەسر سازەی عەرشیا زیاتر لە 12 ساڵ چالاکی لە بواری بازرگانی هەناردەکاری نموونەی وڵاتی ئێران ئەندامی ژووری بازرگانی کرماشان
|
کرماشان بناسن ....
پارێزگای کرماشان بە ڕوبەرێکی نزیک 24 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە کەوتووەتە بەشی ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران. ئەم پارێزگایە لە باکورەوە لە گەڵ پارێزگای کوردستان، لە باشورەوە لە گەڵ پارێزگاکانی لوڕستان و ئیلام، لە ڕۆژهەڵاتەوە لە گەڵ پارێزگای هەمەدان و لە ڕۆژئاواوە لە گەڵ وڵاتی عێراق هاوسنورە. پارێزگای کرماشان لە گەڵ عێراق 371 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی هەیە. پارێزگای کرماشان ناوچەیەکی کوێستانییە کە لە نێوان بەرزاییەکانی ئێران و پێدەشتەکانی بەینولنەهرەیندایە و سەرتاسەری بە شاخەکان و بەرزاییەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس داپۆشراوە و لە سنوری ئەم پارێزگایەک وەک کۆمەڵەیەک لە زنجیرە چیاکانی هاوتەریب دەبینرێت کە پێدەشتە کوێستانییەکانیش لە نێوانیاندا دەبینرێت و ناوچەی زاگرۆسی لێکەوتووەتەوە.
کرماشان بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی ئێران لە ڕووی مێژووییەوە دادەنرێت، کەشوهەوایەکی چواروەرزی هەیە و ئەمەش ئەم پارێزگایەی کردووەتە یەکێک لە جەمسەرەکانی ئێران لە ڕووی کشتووکاڵییەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری هەمە جۆرەی پارێزگای کرماشان سەردانی ئەم بەشە بکەن |
سەبارەت بە ژوور
ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی پارێزگای کرماشان کە تا نزیکەی دەیەی 1320 ی کۆچی هەتاوی بە پێی بەڵگە و نووسراوە هەفتانەکان بە ناوی ژووری بازرگانی دەناسرا، یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی خۆی بە پێی بانگهێشتی حکومەتی ئەو کاتەی کرماشان و بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی وڵات لە ڕۆژی یەک شەممە 16 ی گەڵاڕێزانی ساڵی 1310 ی کۆچی هەتاوی بەڕێوە بردووە بەڵام پێش ئەوەش بوونی هەبووە و مێژووی پێکهێنانەکەی بۆ ساڵی 1305 دەگەڕێتەوە. لە کاتێکدا دیسانەوە بەڵگەکان و ئەوانەی ئاگادار بوون گێڕاویانەتەوە کە ژووری بازرگانی نەک بەم ناوە بەڵکوو بە ناوی تایبەتی دەستەی بازرگانانی کرماشان و بە ئامادەبوون و بەشداری کەسایەتییە گەورەکانی کرماشانی لە گۆڕەپانی ئابوریی ناوچەکە و وڵات چالاک بووە و پردێکی پەیوەندی تایبەت لە نێوان وڵاتانی دراوسێی ئێران لە گەڵ ناوەند بووە. ئەوەی کە ڕوونە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی کرماشان بە پێشینەیەکی 80 ساڵە شوێن پێی خۆیی لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بە یادگار هێشتووەتەوە. بەڵام ئەوەی کە جێی تێڕامانە، ئەوەیە کە لە مێژووی هاوچەرخی ئێران کە سەرەتاکەی دەتوانێت ساڵی بەپایتەختبوونی تاران بۆ ساڵی 1210 ی کۆچی مانگی و لە سەردەمی ئاغا محەممەدخانی قاجار دابنرێت و پاش سەردەمێکی قەیرانی ئابوری بە تایبەت لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵاتی دوور و وڵاتی ئێران لە گەڵ ڕۆژهەڵات بە هۆی نەبوونی سەقامگیری لە ڕێگا و شارەکانی تێپەڕبوونی کاروانە بازرگانییەکان دەبینرا، ڕۆژئاوای وڵات بە هۆی دراوسێبوون لە گەڵ ئیمپراتۆریەتی گەورەی عوسمانی لە کاتی قەیرانەکان و لاوازی تووشی زیانێکی زیاتر دەبوو و لە قۆناغی بەرژەوەندی و سوودکردن دەرهاتبوو، لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی فەتحعەلی شای قاجاڕ و دەستنیشانکردنی شازادە محەممەد عەلی میرزای دەوڵەتشا بۆ حکومەتی کرماشان و تا سنورەکانی عێراق بە هۆی شیاوبوون و کارامەیی ناوبراو، جارێکی دیکە توانرا لە گۆڕەپانی بازرگانیی جیهانی، دەرگای پەیوەندی ئابوری و بازرگانی نوێ بکرێتەوە و کرماشان بکاتە ناوەندی ئاڵوگۆڕی کاڵا و کۆکردنەوەی بازرگانیی عێراق، بۆمبای هیندستان و ڕووسیا بە شێوازێک کە بوونی بنەماڵەکانی عەرەبی کۆچەری بەغدا بە ناوی خانەدانی وەکیل دەولە و خانەدانی سادات، پەرەیان بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دا و بە پێی ئەوەی کە لە کتێبی زیندووەکانی گۆڕەپانی عەشق دا هاتووە بەدەر لە بوونی ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژئاوای وڵات لە پێناو سەرمایەگوزاریی بازرگانان، کەشوهەوای گونجاو، سرووشت و دەوڵەمەندی، خەڵکی میواندۆستی کرماشان بوونە هۆکاری ئەوەی کە بازرگانانی بەغدا و عەرەب بەوپەڕی حەزەوە سەرمایە و چالاکییەکانیان بۆ کرماشان بگوازنەوە.
هەر بۆیە سەید ئیسماعیل بازرگانی عەرەبی بەغدا بە پێی ئەو ئیمتیازانەی کە لە کرماشان و لەو کاتەدا هەبووە لە گەڵ چوار کوڕی خۆی هاتە کرماشان و دەستی بە بازرگانییەکی بەربڵاو لە مەڵبەندی بێستوندا کرد، بە ڕادەیەک کە گۆڕەپانی چالاکییەکانی ئەو بنەماڵەیە لە بەغداوە کە لەو کاتەدا یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی بازرگانیی ئەورووپا و ڕۆژهەڵات بووە تا هەمەدان کە شوێنی کۆگاکردنی گرنگی کاڵاکانی ڕووسیا بووە، پەرەی سەند و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لەو بنەماڵەیە کاری بازرگانییان دەکرد بەرە بەرە بوونە خاوەنی موڵک و داهات و سامانێکی زۆر، گەورە کەسایەتییەکانی ئەو بنەماڵەیە هەر یەک لە بوارێکی بازرگانیدا ناوبانگی زیاتریان دەرکرد و لە گەڵ ناوەندە بازرگانییە گەورەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پەیوەندی و ئاڵوگۆڕێکی زۆریان هەبووە و هەروەها پەیوەندی خزمایەتی بنەماڵە کۆچەرەکانی وەک وەکیل دەولەی عەرەبی بەغدا لە گەڵ بنەماڵە زانستی و ئائینییەکانی وەک ئالی ئاقا و کەسایەتی گەورەی وەک خوالێخۆشبوو حاجی محەممەد حەسەن کۆمپانی وەکیل دەولەی دووەم، بووە ئەڵقەی پەیوەندییەکی بەربڵاو لە کەرتی بازرگانیی ڕۆژئاوا و لەم ڕووەشەوە حاجی سەید مەهدی عەرەب و باوکی ئاغا سەید هادی و ئاغا سەید محەممەد عەلی لە ناوەندی گومرکی کرماشان، بازرگانیی کاڵای بۆمبا و بەغدایان خستەڕێ و ئاستی چالاکییەکانی ئەم برایانە تا هەمەدانیش پەرەی سەند.
لە ئێستادا ژووری بارزگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتووکاڵی کرماشان، گەورەترین دامەزراوەی ئابوریی ئەم پارێزگایەیە کە بە ئامانجی هاوکاری و دابینکردنی گەشەی ئابوریی وڵات، ئاڵوگۆڕی بۆچوون و پێشنیارەکانی بەڕێوەبەرانی پیشەسازی، کانزاکان، کشتووکاڵی و بازرگانی چالاکی دەکات. ژوور دامەزراوەیەکی ناحکومییە و پێگەیەکی یاسایی و سەربەخۆی دارایی هەیە کە وەک ڕاوێژکاری سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات کە ئەڵبەت لە پاش پەسەندکردنی یاسای باشترکردنی دۆخی کار کە ڕەشنووسەکەی لە لایەن ژووری بازرگانی ئێرانەوە ئامادە و ڕادەستی پەرلەمانی ئێران کرا، پێگەی خۆیی لە حاڵەتی ڕاوێژکاری بە وەرگرتنی هەندێک ڕاسپاردەی حکومەت بۆ کەرتی تایبەت، بۆ سیاسەتدانان لە کەرتی ئابوری وڵات پەرە پێداوە. دەستەواژەی پەرلەمانی کەرتی تایبەت و دامەزراوەی دامەزراوەکان لەو دەستەواژانە و نازناوانەن کە دراونەتە ژووری بازرگانی.
پێکهاتەی سەرەکی ژووری بازرگانی لە دەستەی نوێنەران، دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک پێکهاتووە کە هەر 4 ساڵ هاوکات لە گەڵ سەرتاسەری وڵات لە ڕێگای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە دەستبەکار دەبن و سەرجەم ئەندامانی ژوور کە هەڵگری کارتی بازرگانی یان کارتی ئەندامێتین، دەتوانن لەو هەڵبژاردنانەدا بەشداری بکەن. ژووری کرماشان لە ئێستادا نزیکەی 1000 ئەندامی هەیە.
لە ئێستادا کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتووکاڵیی کرماشانە.
سیاسەتی گشتی
بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ژووری بازرگانی کرماشان، لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کارتی بازرگانی، دەمانەوێت بە بڕوابوونمان بە جێگیرکردنی سیستەمی کوالیتی و ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی ستانداردی نێودەوڵەتی بەڕێوەبردنی کوالیتی ISO9001:2008 و ڕەزامەندی موشتەری ISO 10002:2004 لە پێناو بەردەوامی و پاراستنی سیستەمی نوێی بەڕێوەبردن، سیاسەتی گشتی خۆمان بە پێی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی موشتەری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان پەیرەو بکەین:
1 – بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی موشتەری
2 – باشتربوونی بەردەوامی ژوور
3 – پێشکەشکردنی خێرای خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی کات
4 – بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی فەرمانبەران لە ڕێگای فێرکارییەوە
5 – وەڵامدانەوەی ئەو سکاڵا و بۆچوونانەی بە دەستمان دەگات
داوا لە سەرجەم ئەندامان و فەرمانبەران دەکرێت بە تێگەیشتن لەم سیاسەتە، لە سەرجەم چالاکییەکانی خۆیان ڕەچاوی بکەن و لە گەیشتن بە ئامانجەکان هاوکاریی ئێمە بکەن.
سەرۆکی ژوور – کەیوان کاشفی