ئەو گەنجە کرماشانییەی کە لە کێبڕکێی ئەمساڵی دەرچوون بۆ زانکۆکانی ئێران پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی وڵات بە دەست هێنا، لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشانەوە ڕێزی لێگیرا.
ڕۆژی شەممە 6 ی ئابی 2022 بە ئامادەبوونی کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان، ڕێز لەو گەنجە کرماشانییە گیرا کە لە سەر ئاستی ئێران پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە.
ژرووی بازرگانی کرماشان ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لەو گەنجە بە ئامانجی ڕێزگرتنە لە هەوڵ و تێکۆشانی زانستیی مێرمنداڵان و گەنجانی ئەم پارێزگایە و لە ڕیزی کردەوە ڕۆشنبیری و زانستییەکانی پەرلەمانی کەرتی تایبەت لە کرماشان دادەنرێت.
ژووری بازرگانی کرماشان لە پێناو جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتییە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی، ڕێزی لە محەممەد بەهرامی گرت، ئەو گەنجە کرماشانییەی کە لە بواری زانستە مرۆڤییەکان لە سەر ئاستی ئێران پلەی یەکەمی بە دەست هێنا. ژووری بازرگانی کرماشان بە پێدانی خەڵات و ڕێزلێنانی تایبەت، ئەرکی خۆیی لەو بوارەدا بە جێهێنا.
ڕێزلێنان لەو گەنجە سەرکەوتووە لە لایەن کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی ژوور و هەروەها سەڵمان محەممەدی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای کرماشان و چەندین جێگری ناوبراو بەڕێوەچوو تا ئەم گەنجە لە سەرەتای ڕێگای پێشکەوتن لە بایەخ و گرنگیی پێگەی زانستیی خۆی بە تایبەت لە ڕووی کۆمەڵایەتییە تێبگات و لە لایەکی دیکەوە هەستی پابەندبوون بە خاک و وڵات و پارێزگاکەشی هەبێت و لە بونیادنان و ئاوەدانیی داهاتووی نیشتمان ڕۆڵی کاریگەری لە گەڵ ئەوانەی دیکە هەبێت کە لە خەمی پێشکەوتنی ئێرانی ئیسلامیدان.
چهارشنبه, 19 مرداد 1401 04:12
لە ژووری بازرگانی کرماشان ڕێز لە گەنجە خوێندکارە یەکەمەکەی ئێران گیرا
Written by krccima
Published in
ئەرشیڤی هەواڵەکان
Latest from krccima
- کاشفی: ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و سعوودیە پێک دەهێندرێت
- یەکەم کۆنفرانسی دابینکردنی دارایی ڕۆژئاوای ئێران لە کرماشان بەڕێوەچوو
- هەناردەی ئێران بۆ سوریا دەگاتە 300 ملیۆن دۆلار
- کۆنفرانسی دابینکردنی دارایی ڕۆژئاوای ئێران لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
- ئاسانکاری بۆ گەیشتنی کاڵا و بەرهەمەکانی کرماشان بۆ بازاڕەکانی تورکیا دەکرێت
Leave a comment
Make sure you enter all the required information, indicated by an asterisk (*). HTML code is not allowed.