Print this page
- کۆبوونەوەی تایبەت بە تاوتوێکردنی هەناردەی ڕۆنی حەیوانیی کرماشان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکوانان و وەبەرهێنەرانی ڕۆنی حەیوانی بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەدا، داریوش پەناهی ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی ئەم ژوورەی بە گرنگیدان بە تایبەتمەندییە ئابورییەکان و وبەرهێنانی پارێزگا و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم وەبەرهێنان، فرۆشتن و هەناردەی ئەوان ناو برد.
ناوبراو ڕۆنی حەیوانیی وەک یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی کرماشان ناو برد و وتی: ڕۆنی حەیوانیی کرماشان لە ڕووی دیاری و هەناردەوە شوێنی خۆیی لە زۆربەی وڵاتان کردووەتەوە و دەبێت هەوڵی زیاترکردنی ڕێژەی وەبەرهێنان و هەناردەی بدەین.
ئەو بەرپرسەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان لە درێژەدا بە ئاماژە بە دابینکردنی هەلی کار لە وەبەرهێنانی ڕۆنی حەیوانی، وتی: لە ئێستادا چەندین هەزار کەس لە بواری وەبەرهێنان، چەند سەد کەس لە بواری فرۆشتن و چەندین کەس لە بواری هەناردەی ئەم بەرهەمەدا چالاکی دەکەن.
پەناهی وتی کە وڵاتانی ئازەربایجان، تورکمانستان و تاجیکستان بە گرنگترین وڵاتانی هەناردەکاری ڕۆنی حەیوانی دادەنرێن و وڵاتانی هۆڵەندا، بەلجیکا، ئیسپانیا، ئۆسترالیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئەمریکاش بە گرنگترین هاوردەکارانی هەژمار دەکرێن.
بە وتەی ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی کرماشان، هیندستان، پاکستان و ڕووسیاش لە گرنگترین ڕکابەرەکانی ئێرانن لە بواری هەناردەی ڕۆنی حەیوانی.
ناوبراو جەختی لە سەر چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەی ڕۆنی حەیوانی کردەوە و وتی کە هەناردەی ئەم بەرهەمە بۆ ماوەی دوو ساڵ قەدەغەی لە سەر بووە بەڵام لە کانوونی یەکەمی 2021 ئازاد کراوە.