krccima

krccima

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی ئێران ڕاوێژکردنی بە شارەزایان و بیرمەندانی کەرتی تایبەت بە هۆکاری سەرکەوتنی پلان و پرۆژە ئابورییەکانی وڵات ناو برد و داوای لە حکومەت کرد لە جێبەجێکردنی پرۆژە ئابورییەکان ڕاوێژ لە گەڵ کەرتی تایبەت بکرێت.
کەیوان کاشفی ڕۆژی هەینی، 5 ی ئابی 2022، لە کۆبوونەوەی لە گەڵ چالاکوانانی کەرتی کشتووکاڵی پارێزگای کرماشان کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەم پارێزگایە لە پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچوو، وتی: بەردەوام لە بوارە جیاجیاکان داوامان لە حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کردووە لە دەرکردنی بڕیار و ڕێکارنامەکان و پەسەندکردنی یاساکان ڕاوێژ لە گەڵ کەرتی تایبەت بکرێت، لە بەر ئەوەی کە ئەوان جێبەجێکاری سەرەکی کار و پرۆژەکانن و لە وردەکارییەکانی شارەزایی تەواویان هەیە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان لە بواری هەناردەکردنی ئاژەڵی زیندوو ڕەخنەی لە وەزارەتی کشتووکاڵی گرت کە ئەوانەی موڵەتی هەناردەکردیان دەوێت دەبێت سەردانی تاران بکەن و ئەو دەسەڵاتەیان بۆ پارێزگاکان شۆڕ نەکردووەتەوە کە موڵەتی هەناردەکردنی ئاژەڵ بە چالاکوانانی ئەم بوارە بدرێت.
پارێزگای کرماشان بە زیاتر لە 2 ملیۆن کەس حەشیمەت، 371 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لە گەڵ وڵاتی عێراق هەیە و خاوەنی 2 دەروازەی سنوریی فەرمی و 5 بازاڕچەی هاوبەشە لە گەڵ ئەو وڵاتە./.

  • کۆبوونەوەی تایبەت بە تاوتوێکردنی هەناردەی ڕۆنی حەیوانیی کرماشان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکوانان و وەبەرهێنەرانی ڕۆنی حەیوانی بەڕێوەچوو.
    لەو کۆبوونەوەدا، داریوش پەناهی ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی ئەم ژوورەی بە گرنگیدان بە تایبەتمەندییە ئابورییەکان و وبەرهێنانی پارێزگا و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم وەبەرهێنان، فرۆشتن و هەناردەی ئەوان ناو برد.
    ناوبراو ڕۆنی حەیوانیی وەک یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی کرماشان ناو برد و وتی: ڕۆنی حەیوانیی کرماشان لە ڕووی دیاری و هەناردەوە شوێنی خۆیی لە زۆربەی وڵاتان کردووەتەوە و دەبێت هەوڵی زیاترکردنی ڕێژەی وەبەرهێنان و هەناردەی بدەین.
    ئەو بەرپرسەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان لە درێژەدا بە ئاماژە بە دابینکردنی هەلی کار لە وەبەرهێنانی ڕۆنی حەیوانی، وتی: لە ئێستادا چەندین هەزار کەس لە بواری وەبەرهێنان، چەند سەد کەس لە بواری فرۆشتن و چەندین کەس لە بواری هەناردەی ئەم بەرهەمەدا چالاکی دەکەن.
    پەناهی وتی کە وڵاتانی ئازەربایجان، تورکمانستان و تاجیکستان بە گرنگترین وڵاتانی هەناردەکاری ڕۆنی حەیوانی دادەنرێن و وڵاتانی هۆڵەندا، بەلجیکا، ئیسپانیا، ئۆسترالیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئەمریکاش بە گرنگترین هاوردەکارانی هەژمار دەکرێن.
    بە وتەی ئەمینداری گشتی ژووری بازرگانی کرماشان، هیندستان، پاکستان و ڕووسیاش لە گرنگترین ڕکابەرەکانی ئێرانن لە بواری هەناردەی ڕۆنی حەیوانی.
    ناوبراو جەختی لە سەر چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەی ڕۆنی حەیوانی کردەوە و وتی کە هەناردەی ئەم بەرهەمە بۆ ماوەی دوو ساڵ قەدەغەی لە سەر بووە بەڵام لە کانوونی یەکەمی 2021 ئازاد کراوە.

بە ئامادەبوونی کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی ئێران، کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئێران لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر بەشداری چالاکانەی کەرتی تایبەت لە بواری ئابوری وڵاتدا کردەوە و وتی کە دەبێت میکانیزمی گەیشتن بەم ئامانجە و پێداویستییەکانی دابین بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەروەها لەو کۆبوونەوەدا ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئێران ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی حکومەت لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی و ڕایانگەیاند کە پاڵپشتی لە سیاست و بەرنامەکانی گرنگی حکومەت لە بواری چاکسازی ئابوریدا دەکەن.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کەرتی تایبەتی ئێران، چاکسازی ئابورییان وەک ڕێگاچارەیەکی گونجاو و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک و وڵات ناو برد.

کەیوان کاشفی لە کۆبوونەوەی هەناردەکارانی پارێزگای کرماشان لە گەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کە لە بەرواری 19 ی جۆزەردان (9 ی حوزەیرانی 2022) بەڕێوەچوو، داوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی گواستنەوەی یەکسەرەی کاڵای لە سنورەکانی پارێزگای کرماشان کرد و وتی کە پێویستە پلان و پرۆژەی گشتگیری هەر سێ خاڵی سنوریی سۆمار، شۆشمێ و شێخ سڵە پەسەند بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بە دەفرایەتییەکانی پارێزگای کرماشان لە بواری هەناردە دا و وتی: کرماشان لە ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی پلەی پێنجەمی هەناردەی ئێرانی هەبووە و ئەمەش بۆ توانای بازرگانان، وەبەرهێنەران و هەناردەکارانی ئەم پارێزگایە دەگەڕێتەوە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان گواستنەوەی یەکسەرەی کاڵای بە هۆکاری بەرەوپێشبردنی کەرتی هەناردەی ئەم پارێزگایە ناو برد و وتی: بە نەمانی خاڵیکردن و دووبارە بارکردنەوەی کاڵا و بەرهەمەکان، کات و تێچووی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان کەم دەبێتەوە و ئەم هەموو ژێرخانەش لە سنورەکاندا پێویست نییە.
کاشفی وتی: بەدەر لەوەش، کوالیتی کاڵاکان پارێزراو دەبێت و تا ڕادەیەکی زۆریش ڕێگری لە قاچاخی کاڵا دەکرێت.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی کە بۆ دەستپێکردنی گواستنەوەی یەکسەرەی کاڵا لە سنورەکانی کرماشان بۆ عێراق، وەک داواکارییەکی سەرەکی، لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کرماشان بەدواداچوونی بۆ دەکرێت

صفحه2 از2