یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 08:30

لێژنەکان

لێژنەی پیشەسازی
لێژنەی پیشەسازیی ژووری بازرگانی کرماشان، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ئابوری و مامۆستایانی زانکۆ لە بواری پیشەسازیی ئەم پارێزگایە لە خۆ دەگرێت کە بە ئامانجی هاوکاریی بەربڵاو و دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکان و چارەسەرکردنیان کۆبوونەتەوە تا بە کەڵک وەرگرتن لە بۆچوون و پێشنیارەکانی چالاکوانانی ئەم بوارە، لە پێناو باشترکردن و گەشەی پیشەسازیی پارێزگای کرماشان هەنگاو هەڵبگرن.
بواری پیشەسازی و وەبەرهێنان، ڕاوێژ لە گەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی پیشەسازی و .... لە ڕیزی ئەرکەکانی ئەم لێژنەیە دادەنرێت.

لێژنەی بازرگانی و گواستنەوە
بە پێی ئەوەی کە کرماشان پارێزگایەکی سنورییە و 371 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی لە گەڵ عێراق وەک وڵاتی ئامانجی هەناردەی خۆی هەیە و بە گرنگیدان بە هەناردە و هاوردە و کاروباری گواستنەوە، ئەم لێژنەیە پێکهێنراوە.
لە لێژنەی بازرگانی و گواستنەوە کە لە چالاکوانانی ئەم بوارە و مامۆستایانی زانکۆ پێکهاتووە، بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی هەناردە و هاوردە و گواستنەوە دەکرێت و ئەندامانی لێژنەکە پێشنیاری پێویست بۆ سەروی خۆیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەخەنەڕوو.
بەدواداچوون بۆ داواکاریی هەناردەکاران و هاوردەکاران، چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی چالاکوانانی ئابوری لە بواری گواستنەوە و ...... لە ئەرکەکانی دیکەی ئەم لێژنەیە هەژمار دەکرێت.

 

لێژنەی گەشتیاری
لێژنەی گەشتیاریی ژووری بازرگانی کرماشان بە تێڕوانینی خستنەڕوو و پێشنیاری ڕێکاری گونجاو بۆ ئاسانکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم گەشەی کەرتی گەشتیاریی ئەم پارێزگایە چالاکی دەکات و بە کەڵک وەرگرتن لە ڕاوێژکارانی بەئەزموون، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانانی گەشتیاری، کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنفرانسی پەیوەندیدار بەڕێوە دەبات.
تاوتوێکردن و توێژینەوە لە بواری دەستنیشانکردنی بەربەستەکان و کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی گەشتیاری، گەشە و برەودان بە پیشەسازی گەشتیاری، هەماهەنگی پێویست لە گەڵ دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی هەبوونی پەیوەندییەکی کاریگەر لە گەڵ دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و .... لە ڕیزی ئەرک و ڕاسپاردەکانی لێژنەی گەشتیارییە.

لێژنەی کشتووکاڵ
پارێزگای کرماشان بە هۆی هەلومەرجی تایبەت و هەبوونی کەشوهەوایەکی گونجاو و چوار وەرزیبوونی، تایبەتمەندییەکی زۆری لە بواری کشتووکاڵدا هەیە. لێژنەی کشتووکاڵی ژووری بازرگانی کرماشان، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ئابوریی بوارەکانی کشتووکاڵ، پیشەسازی خۆراک، شارەزایان و مامۆستایانی زانکۆ لە خۆ دەگرێت کە بە مەبەستی هاوکاری و دەستنیشانکردنی کێشەکانی ئەم بوارە و چارەسەرکردنیان کۆبوونەتەوە.
ناسینەوە و دەستنیشانکردنی دەرفەت و هەڕەشەکانی بەردەم بواری کشتووکاڵی پارێزگای کرماشان، ڕاوێژ و وتووێژ لە گەڵ دامەزراوە حکومییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و پێدانی ڕێکار و پێشنیاری هەناردەی بەرهەمەکانی کشتووکاڵ و ..... لە ڕیزی ئەرکەکانی ئەم لێژنەیە دادەنرێت.

 

لێژنەی کانزا
بواری کانزای پارێزگای کرماشان بە یەکێک لە دەرفەتە گەورەکانی ئەم پارێزگایە لە پێناو گەیشتن بە گەشەی ئابوری و دابینکردنی هەلی کار دادەنرێت. کەڵک وەرگرتنی شیاو لەم دەرفەتە دەتوانێت هەنگاوێکی گەورە بەرەو دابینکردنی گەشەی بەردەوام و هەلی کار لە پارێزگای کرماشان و وڵاتی ئێران بێت.
لێژنەی کانزای ژووری بازرگانی کرماشان بە ئامانجی دەستنیشانکردنی کێشە و گرفتەکانی بواری کانزای ئەم پارێزگایە و هەروەها پێدانی ڕاوێژ و دەرکردنی بڕیار لە لایەن کاربەدەستانەوە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەم بوارە و مامۆستایانی زانکۆ پێکهێنراوە.
بەدواداچوون و تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی بواری کانزا بە تایبەت لە هەناردەی مادە کانزاییەکان وەک مادەی خاو، تاوتوێکردنی کێشەکان و خستنەڕووی پێشنیارەکان لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم بوارە و .... لە ڕیزی ئەرک و ڕاسپاردەکانی ئەم لێژنەیە دادەنرێت.

لێژنەی سەرمایەگوزاری
لێژنەی سەرمایەگوزاریی ژووری بازرگانی کرماشان بە ئامانجی تاوتوێکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم دابینکردنی دارایی دامەزراوە و یەکە ئابورییەکان و پێدانی ڕێکار و پێشنیاری پێویست پێکهێنراوە.
لەم لێژنەیەدا کەسانی شارەزا و خاوەن بۆچوون لە سەر تەوەرەکانی وەک پارە و سەرمایە و کێشە و بەربەستەکانی بەردەم سەرمایەگوزاری لە پارێزگای کرماشان کۆدەبنەوە.
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پسپۆڕانە لە بواری تایبەت بەم لێژنەیە، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە لە سەر داواکارییەکانی کەرتی تایبەت، وتووێژ لە گەڵ بەرپرسان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کەرتی وەبەرهێنان، بەدواداچوون و چاکسازی لە یاساکانی تایبەت بە بواری چالاکیی ئەم لێژنەیە و ... لە ڕیزی ئەرک و ڕاسپاردەکانیدا دادەنرێت.