یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 07:27

سەبارەت بە ژوور

سەبارەت بە ژوور

ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی پارێزگای کرماشان کە تا نزیکەی دەیەی 1320 ی کۆچی هەتاوی بە پێی بەڵگە و نووسراوە هەفتانەکان بە ناوی ژووری بازرگانی دەناسرا، یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی خۆی بە پێی بانگهێشتی حکومەتی ئەو کاتەی کرماشان و بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی وڵات لە ڕۆژی یەک شەممە 16 ی گەڵاڕێزانی ساڵی 1310 ی کۆچی هەتاوی بەڕێوە بردووە بەڵام پێش ئەوەش بوونی هەبووە و مێژووی پێکهێنانەکەی بۆ ساڵی 1305 دەگەڕێتەوە. لە کاتێکدا دیسانەوە بەڵگەکان و ئەوانەی ئاگادار بوون گێڕاویانەتەوە کە ژووری بازرگانی نەک بەم ناوە بەڵکوو بە ناوی تایبەتی دەستەی بازرگانانی کرماشان و بە ئامادەبوون و بەشداری کەسایەتییە گەورەکانی کرماشانی لە گۆڕەپانی ئابوریی ناوچەکە و وڵات چالاک بووە و پردێکی پەیوەندی تایبەت لە نێوان وڵاتانی دراوسێی ئێران لە گەڵ ناوەند بووە. ئەوەی کە ڕوونە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کانزاکانی کرماشان بە پێشینەیەکی 80 ساڵە شوێن پێی خۆیی لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بە یادگار هێشتووەتەوە. بەڵام ئەوەی کە جێی تێڕامانە، ئەوەیە کە لە مێژووی هاوچەرخی ئێران کە سەرەتاکەی دەتوانێت ساڵی بەپایتەختبوونی تاران بۆ ساڵی 1210 ی کۆچی مانگی و لە سەردەمی ئاغا محەممەدخانی قاجار دابنرێت و پاش سەردەمێکی قەیرانی ئابوری بە تایبەت لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ڕۆژهەڵات، ڕۆژهەڵاتی دوور و وڵاتی ئێران لە گەڵ ڕۆژهەڵات بە هۆی نەبوونی سەقامگیری لە ڕێگا و شارەکانی تێپەڕبوونی کاروانە بازرگانییەکان دەبینرا، ڕۆژئاوای وڵات بە هۆی دراوسێبوون لە گەڵ ئیمپراتۆریەتی گەورەی عوسمانی لە کاتی قەیرانەکان و لاوازی تووشی زیانێکی زیاتر دەبوو و لە قۆناغی بەرژەوەندی و سوودکردن دەرهاتبوو، لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی فەتحعەلی شای قاجاڕ و دەستنیشانکردنی شازادە محەممەد عەلی میرزای دەوڵەتشا بۆ حکومەتی کرماشان و تا سنورەکانی عێراق بە هۆی شیاوبوون و کارامەیی ناوبراو، جارێکی دیکە توانرا لە گۆڕەپانی بازرگانیی جیهانی، دەرگای پەیوەندی ئابوری و بازرگانی نوێ بکرێتەوە و کرماشان بکاتە ناوەندی ئاڵوگۆڕی کاڵا و کۆکردنەوەی بازرگانیی عێراق، بۆمبای هیندستان و ڕووسیا بە شێوازێک کە بوونی بنەماڵەکانی عەرەبی کۆچەری بەغدا بە ناوی خانەدانی وەکیل دەولە و خانەدانی سادات، پەرەیان بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دا و بە پێی ئەوەی کە لە کتێبی زیندووەکانی گۆڕەپانی عەشق دا هاتووە بەدەر لە بوونی ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژئاوای وڵات لە پێناو سەرمایەگوزاریی بازرگانان، کەشوهەوای گونجاو، سرووشت و دەوڵەمەندی، خەڵکی میواندۆستی کرماشان بوونە هۆکاری ئەوەی کە بازرگانانی بەغدا و عەرەب بەوپەڕی حەزەوە سەرمایە و چالاکییەکانیان بۆ کرماشان بگوازنەوە.

هەر بۆیە سەید ئیسماعیل بازرگانی عەرەبی بەغدا بە پێی ئەو ئیمتیازانەی کە لە کرماشان و لەو کاتەدا هەبووە لە گەڵ چوار کوڕی خۆی هاتە کرماشان و دەستی بە بازرگانییەکی بەربڵاو لە مەڵبەندی بێستوندا کرد، بە ڕادەیەک کە گۆڕەپانی چالاکییەکانی ئەو بنەماڵەیە لە بەغداوە کە لەو کاتەدا یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی بازرگانیی ئەورووپا و ڕۆژهەڵات بووە تا هەمەدان کە شوێنی کۆگاکردنی گرنگی کاڵاکانی ڕووسیا بووە، پەرەی سەند و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لەو بنەماڵەیە کاری بازرگانییان دەکرد بەرە بەرە بوونە خاوەنی موڵک و داهات و سامانێکی زۆر، گەورە کەسایەتییەکانی ئەو بنەماڵەیە هەر یەک لە بوارێکی بازرگانیدا ناوبانگی زیاتریان دەرکرد و لە گەڵ ناوەندە بازرگانییە گەورەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پەیوەندی و ئاڵوگۆڕێکی زۆریان هەبووە و هەروەها پەیوەندی خزمایەتی بنەماڵە کۆچەرەکانی وەک وەکیل دەولەی عەرەبی بەغدا لە گەڵ بنەماڵە زانستی و ئائینییەکانی وەک ئالی ئاقا و کەسایەتی گەورەی وەک خوالێخۆشبوو حاجی محەممەد حەسەن کۆمپانی وەکیل دەولەی دووەم، بووە ئەڵقەی پەیوەندییەکی بەربڵاو لە کەرتی بازرگانیی ڕۆژئاوا و لەم ڕووەشەوە حاجی سەید مەهدی عەرەب و باوکی ئاغا سەید هادی و ئاغا سەید محەممەد عەلی لە ناوەندی گومرکی کرماشان، بازرگانیی کاڵای بۆمبا و بەغدایان خستەڕێ و ئاستی چالاکییەکانی ئەم برایانە تا هەمەدانیش پەرەی سەند.

لە ئێستادا ژووری بارزگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتووکاڵی کرماشان، گەورەترین دامەزراوەی ئابوریی ئەم پارێزگایەیە کە بە ئامانجی هاوکاری و دابینکردنی گەشەی ئابوریی وڵات، ئاڵوگۆڕی بۆچوون و پێشنیارەکانی بەڕێوەبەرانی پیشەسازی، کانزاکان، کشتووکاڵی و بازرگانی چالاکی دەکات. ژوور دامەزراوەیەکی ناحکومییە و پێگەیەکی یاسایی و سەربەخۆی دارایی هەیە کە وەک ڕاوێژکاری سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات کە ئەڵبەت لە پاش پەسەندکردنی یاسای باشترکردنی دۆخی کار کە ڕەشنووسەکەی لە لایەن ژووری بازرگانی ئێرانەوە ئامادە و ڕادەستی پەرلەمانی ئێران کرا، پێگەی خۆیی لە حاڵەتی ڕاوێژکاری بە وەرگرتنی هەندێک ڕاسپاردەی حکومەت بۆ کەرتی تایبەت، بۆ سیاسەتدانان لە کەرتی ئابوری وڵات پەرە پێداوە. دەستەواژەی پەرلەمانی کەرتی تایبەت و دامەزراوەی دامەزراوەکان لەو دەستەواژانە و نازناوانەن کە دراونەتە ژووری بازرگانی.

پێکهاتەی سەرەکی ژووری بازرگانی لە دەستەی نوێنەران، دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک پێکهاتووە کە هەر 4 ساڵ هاوکات لە گەڵ سەرتاسەری وڵات لە ڕێگای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە دەستبەکار دەبن و سەرجەم ئەندامانی ژوور کە هەڵگری کارتی بازرگانی یان کارتی ئەندامێتین، دەتوانن لەو هەڵبژاردنانەدا بەشداری بکەن. ژووری کرماشان لە ئێستادا نزیکەی 1000 ئەندامی هەیە.

لە ئێستادا کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتووکاڵیی کرماشانە.

 

سیاسەتی گشتی
بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی ژووری بازرگانی کرماشان، لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کارتی بازرگانی، دەمانەوێت بە بڕوابوونمان بە جێگیرکردنی سیستەمی کوالیتی و ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی ستانداردی نێودەوڵەتی بەڕێوەبردنی کوالیتی ISO9001:2008 و ڕەزامەندی موشتەری ISO 10002:2004 لە پێناو بەردەوامی و پاراستنی سیستەمی نوێی بەڕێوەبردن، سیاسەتی گشتی خۆمان بە پێی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی موشتەری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان پەیرەو بکەین:
1 – بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەزامەندی موشتەری
2 – باشتربوونی بەردەوامی ژوور
3 – پێشکەشکردنی خێرای خزمەتگوزاری و کەمکردنەوەی کات
4 – بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی فەرمانبەران لە ڕێگای فێرکارییەوە
5 – وەڵامدانەوەی ئەو سکاڵا و بۆچوونانەی بە دەستمان دەگات
داوا لە سەرجەم ئەندامان و فەرمانبەران دەکرێت بە تێگەیشتن لەم سیاسەتە، لە سەرجەم چالاکییەکانی خۆیان ڕەچاوی بکەن و لە گەیشتن بە ئامانجەکان هاوکاریی ئێمە بکەن.
سەرۆکی ژوور – کەیوان کاشفی