یکشنبه, 25 ارديبهشت 1401 07:27

سەبارەت بە کرماشان

کرماشان بناسن ....
پارێزگای کرماشان بە ڕوبەرێکی نزیک 24 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە کەوتووەتە بەشی ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران. ئەم پارێزگایە لە باکورەوە لە گەڵ پارێزگای کوردستان، لە باشورەوە لە گەڵ پارێزگاکانی لوڕستان و ئیلام، لە ڕۆژهەڵاتەوە لە گەڵ پارێزگای هەمەدان و لە ڕۆژئاواوە لە گەڵ وڵاتی عێراق هاوسنورە. پارێزگای کرماشان لە گەڵ عێراق 371 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشی هەیە. پارێزگای کرماشان ناوچەیەکی کوێستانییە کە لە نێوان بەرزاییەکانی ئێران و پێدەشتەکانی بەینولنەهرەیندایە و سەرتاسەری بە شاخەکان و بەرزاییەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس داپۆشراوە و لە سنوری ئەم پارێزگایەک وەک کۆمەڵەیەک لە زنجیرە چیاکانی هاوتەریب دەبینرێت کە پێدەشتە کوێستانییەکانیش لە نێوانیاندا دەبینرێت و ناوچەی زاگرۆسی لێکەوتووەتەوە.
کرماشان بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی ئێران لە ڕووی مێژووییەوە دادەنرێت، کەشوهەوایەکی چواروەرزی هەیە و ئەمەش ئەم پارێزگایەی کردووەتە یەکێک لە جەمسەرەکانی ئێران لە ڕووی کشتووکاڵییەوە.

 

    بۆ وەرگرتنی زانیاری هەمە جۆرەی پارێزگای کرماشان سەردانی ئەم بەشە بکەن